دایکێك پاش سوتانی منداڵەکەی پەیامێك ئاڕاستەی هەموو دایکان دەکات

2019-11-12

151479 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ماڵپەڕی ئەلوەتەن ڤۆیس لە بابەتێکدا چەند وێنەیەکی منداڵێکی بڵاوکردووەتەوە کە جەستەی سوتاوە بەهۆی ئەوەی ئاوی گەرم رژاوە بەسەریدا.

بەگوێرەی ماڵپەڕی ناوبراو ئاماژە بەوەکراوە، ئەو دایکە مەنجەڵێکی پڕ کردووە لە ئاوی گەرم بۆ ئەوەی سەوزەواتی تێدا بکوڵێنێت، ئەو ئاوە گەرمە رژاوە بەسەر ئەو منداڵەدا و رووخسار و سنگ و دەست و قاچەکانی سووتاوە.

منداڵەکە کەناوی دوجی دودە و تەمەنی هەشت مانگە، ماوەی دوو مانگ چارەسەری وەرگرتووە بەهۆی ئەوەی سووتاوییەکەی لە پلەی سێدا بووە و مەترسیی لەسەر ژیانی هەبووە.

ئەم رووداوەش لە کاتێکدا روویداوە دایکی منداڵەکە، نادیە هۆڵسی تەمەن ٢٥ ساڵ، بە تەلەفۆن لەگەڵ دایکیدا قسەی دەکرد و سەرقاڵی قسەکردن بوو، ئاوەکە ڕژاوە بەسەر منداڵەکەیدا، هەرچەندە دوای رووداوەکە ئاوی ساردی کردووە بە منداڵەکەدا بۆ ئەوەی رزگاری بکات بەر لەوەی بگاتە نەخۆشخانە، بەڵام هەر سوتاوییەکەی زۆر بووە.

دوای ئەم رووداوە نادیە هۆڵس داوای لە هەموو دایکان کردووە کە منداڵیان هەیە، سەرقاڵی هیچ شتێك نەبن هەرچەندە گرنگبێت، چونکە منداڵان ئارەزوو دەکەن بزانن هەموو ئەو شتانەی کە لە دەورووبەریاندایە چین، ئەمەش وادەکات مەترسییان لەسەر دروست ببێت و هەندێك جار رەنگە ببێتە هۆی مردنیان، بۆیە دەبێت زیاتر وریابن.