چای شین چییە و سوودەکانی چین؟

2019-11-12

2910 جار خوێندراوەتەوە

+ -

چەندین جۆری چا لە جیهاندا هەیە وەك چای سوور، سەوز، زەرد و هتد، بەڵام کەمن ئەوانەی تا ئێستا چای شینیان بینیبێت یاخود خواردبێتییانەوە.

لە بابەتێکدا ماڵپەڕی "رعد" ئاماژەی بەوەکردوە، چای شین بە ڕاددەیەکی زۆر لە تایوان و چین هەیە، جۆرێكە باشترین کوالیتی هەیە بەراورد بە جۆرەکانی دیکەی چا لە جیهاندا، لە جۆرێك گەڵای سروشتی گوڵی " Asian pigeonwings" بەرهەمدەهێندرێت، گەڵاکان لەبەردەم خۆردا وشك دەکرێنەوە و دواتر کە دەکوڵێندرێت دەبێت بە چای شین.

ئەم جۆرە چایە، بەوە بەناوبانگە کە توانای ئەوەی هەیە کێش داببەزێنێت، بەجۆرێك سووتاندنی چەوری خێراتر دەکات و کرداری زیندەپاڵ لە جەستەی مرۆڤدا چالاکتر دەکات.

هەروەها دژە ئۆکسیدێکی سروشتییە و خانەکان دەپارێزێت و جەستە لە ژەهرە ماددەکان پاکدەکاتەوە.

لەگەڵ ئەمانەشدا بڕێکی زۆر مەگنیسیۆمی تێدایە کە ئاستی کۆلیسترۆڵی زیانبەخش لە خوێندا کەمدەکاتەوە، بەهۆی ئەوەی چەوری ناوچەی ورگ و گەدە دەسوتێنێت کەمەرێکی جوان و رێك بە خانمان دەبەخشێت.

يمنح النساء خصر مثالي: هل سمعت عن الشاي الأزرق من قبل؟

يمنح النساء خصر مثالي: هل سمعت عن الشاي الأزرق من قبل؟