پێنج خواردن تەندروستیی جگەر تێكدەدەن

2019-11-12

11123 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بۆ پارێزگاریی کردن لە تەندروستیی جگەرت لەم خواردنانە بەدووربە

جگەر لە گرنگترین ئەندامەکانی جەستەیە و کاری ئەم ئەندامە کاریگەریی لەسەر تەواوی ئەندامە گرنگەکانی دیکەی جەستە دەبێت چونکە جەستە لە ژەهرە ماددەکان پاکدەکاتەوە و زراو چالاکدەکات بەمەش کرداری هەرس باشتر دەبێت.

بۆ ئەم مەبەستە ماڵپەڕی سکای نیوز لە بابەتێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بۆ پارێزگاریی کردن لە تەندروستیی جگەر پێویستە لە هەندێك خواردن دووربکەونەوە بۆ ئەوەی بەگشتی تەندروستیتان باشبێت، لەوانەش:

گۆشتی سوور:

هەرچەندە سوودێکی زۆری هەیە بەڵام ئاستی چەورییەکانی زۆرن، بۆیە وادەکەن جگەر چەور ببێت، بۆیە باشتروایە تا بتوانرێت کەمبکرێتەوە و لەجیاتی ئەوە گۆشتی سپی و ماسی بخورێت.

خواردنە سوورکراوەکان:

خواردنە سوورکراوەکان لە دیارترینی ئەو خواردنانەن کە زیانیان بۆ جگەر هەیە بەهۆی ئەوەی کە دەبنە هۆی ئاوسانی جگەر، باشتروایە لە کاتی سوورکردنەوەی خواردندا زەیتی گوێزی هیندی سروشتی بەکاربهێندرێت یاخود لە فڕنا ببرژێندرێت.

ئەو خواردنانەی کە سوێرن:

خوێ فشاری خوێن بەرزدەکاتەوە، توێژینەوەکان ئاماژەیان بەوەکردووە کە خوێ دەبێتە هۆی تێكچوونی جگەر بەهۆی سۆدیۆمەوە کە وادەکات شلەمەنییەکان لە جەستەدا قەتیسببن.

خواردنە شیرینەکان:

فرەکتۆز ماددەیەکی شەکرییە و لە کاربۆهیدراتدا هەیە و جگەر نەتوانێت بە ئاسانی تێکیبشکێنێت بۆیە دەبێت بە چەوری، ئەمەش زیانی پێدەگەیەنێت.