سوودە گرنگەکانی کیێوی بۆ تەندروستیی جەستە

2019-11-12

13345 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەو کەسانە کێن نابێت کیوی بخۆن؟کیوی یەکێکە لە میوە بەسوودەکان کە هۆکارە بۆ پاراستنی جەستە لە گەشەی خانەیی شێرپەنجەیی و نەخۆشییەکانی دڵ، بەڵام بەهۆی تامەکەیەوە هەندێک کەس نابێت ئەمجۆرە میوەیە بخۆن.

میوەی کیوی لە کۆندا و لە وڵاتی چین بە "ترێی ڕێوی" ناسراو بووە، چونکە نیشتمانی سەرەکی چینە، لەگەڵ ئەوەشدا خەڵکی بە شێوەی جیاواز دەیخۆن چ وەک میوەکە خۆی یان وەک شەربەت یاخود دەیکوڵێنن، کە سوودێکی زۆر بە جەستە دەگەیەنێت.

کیوی نیشانەکانی ڕەبۆ کەم دەکاتەوە و دژی گەشەکردنی خانەیی شێرپەنجەییە، پارێزگاریی لە تەندروستیی دڵ و سوڕی خوێن دەکات، ئاستی شەکر لە خوێندا رادەگرێت.

لە پێکهاتەی میوەی کیویدا بڕێکی زۆر ماددەی ڕیشاڵی تێدایە، سەرچاوەی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین C و ڤیتامین  B5لەگەڵ ڤیتامین E.

کیوی برێکی زۆر پۆتاسیۆمی تێدایە، لەگەڵ کانزاکانی تر بە شێوەی یەکسان، هەروەک لە ماڵپەڕی ساتندەرد میدیادا هاتووە.

ئەم میوەیە بۆ ئەو کەسانە باشنییە کە هەستیاریی دەمیان هەیە، بەهۆی ئەو تامەی کە هەیەتی، هەروەک شارەزایانی خۆراک ئاشکرایانکردووە، کیوی بۆ ئەو کەسانەی بەدەست جۆرە نەخۆشییەکەوە دەناڵینن کە بە "هەستیاریی درێژخایەنی ناودەم" ناسراوە، خواردنی کیوی پەسەند نییە.

ئەو کەسانە کە ئەو جۆرە نەخۆشیەیان هەیە ئەگەر کیوی بخۆن توشی خورانی قورگ و کۆکە و هەستیاریی توند دەبنەوە، تەنانەت ئەگەر پارچەیەکی بچوکیش بخۆن.