ڤیدیۆ.. سەگێک بۆ پەیوەندیی بەستن لەگەڵ خاوەنەکەی ٢٩ وشە فێربوو

2019-11-12

7473 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سەگێکی زیرەک لە ڕێگەی بەکارهێنانی وشەوە دەتوانێت پەنجە بەو دوگمەیەدا بنێت کە وشەکەی لەسەر نوسراوە، بەو جۆرە پەیوەندیی لەگەڵ خاوەنەکەی دەبەستێت و تێیدەگەیەنێت کە چی دەوێت.

روسیا تودەی لە بابەتێکدا نوسیوویەتی، کریستینا هانگەری تەمەن ٢٦ ساڵ سەگەکەی کە ناوی لێناوە "ستیلا" بەجۆرێک راهێناوە، لەسەر تەختەیەکی جێگیر کە وشە و دوگمەی لەسەرە سەگەکەی ئەو شتەی دەیەوێت پێی بڵێت.

سەگەکە ئەو شتەی دەیەوێت وەک چونە توالێت یان چوونەدەرەوە لە رێگەی قاچییەوە پەنجە بەو دوگمەیەدا دەنێت کە ئەو وشەی لێ نوسراوە و خۆی مەبەستییەتی، هەروەک لە ڤیدیۆکەدا دیارە سەگە تەمەن ١٨ مانگەکە دەیەوێت بچێتە دەرەوە قاچ بەو دوگمە دەنێت کە وشەی "چوونەدەرەوە"ی لێ نوسراوە.

ستیلا لەماوەی ساڵ و نیوێک راهێناندا فێری ٢٩ وشە بووە، بەگوێرەی خاوەنەکەی ستیلا بە خێرایی فێری وشەکان دەبێت.

هانگەر ئاشکرایکردووە، کاتێک سەگەکەی تەمەنی هەشت مانگ بووە فێری وشەی کردووە، لەگەڵ ئەوەشدا چۆن بتوانێت وەڵامی پرسیارەکان بداتەوە.

هانگەر ئەو شێوازی فێربوونی وشانە بۆ ئەو مناڵانە بەکاردەهێنێت کە دەیانەوێت پەیوەندیی لەگەڵ چواردەوریاندا ببەستن بەتایبەت منداڵانی تەمەن دوو ساڵ، ئاماژەی بەوەکردووە، باشترین وشەی ستیلای سەگ "کەنار دەریایە".