ساماڵ ساڵح بەرهەمێکی نوێی بڵاوکردەوە

2019-11-12

4489 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هونەرمەندی گۆرانیبێژ ساماڵ ساڵح نوێترین ڤیدیۆ کلیپی بەناوی "کچە کورد" بڵاوکردەوە.

"کچە کورد" نوێترین بەرهەمی هونەریی سامان ساڵحە، بە شێوەیەکی شادئامێز وتوویەتی، ئاواز و هۆنراوەی خۆیەتی، لە ستۆدیۆی پۆمەر موزیک کارە دەنگییەکانی بۆ کراوە.

میکس و ئەڕەنجمێنتی لەلایەن ئارات هاشمییەوە بۆ کراوە، دیار مەهدی کاری دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆ کلیپیەکە کردووە.

سامان پێشتر بەهۆی دۆخی ڕۆژئاواوە کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم کلیپەی دواخستبوو، وەک هاوخەمییەک و پاڵپشتییەک بۆ ڕۆژئاوا.

ساماڵ ساڵح خه‌ڵكی سلێمانییه‌، خاوه‌نی چه‌ندین گۆرانییه‌، به‌رهه‌مه‌ هونه‌رییه‌كانی زیاتر له‌ شه‌وه‌ ئاهه‌نگ و ئاهه‌نگه‌ خێزانییه‌كاندا پێشكه‌ش ده‌كات.

ئ.ل