وێنە.. بۆیەکەمجار ناسا چەند سامپڵێكی خۆڵی سەر مانگ نمایشدەکات

2019-11-09

2068 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئاژانسی ئاسمانی ناسا ئاماژەی بەوەکردووە، بۆ یەکەمجار کەپسولێکی هەڵبچڕیوە کە چەند سامپێڵی خۆڵی سەر مانگی تێدایە کە لە گەشتی ئەپۆلۆ ١٧دا لەساڵی ١٩٧٢ کۆکراوەتەوە کە ١١یەمین گەشتی مرۆڤ بوو بۆسەر مانگ.

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕێ سکای نیوز ئاماژە بەوەکراوە، ناسا لە ماڵپەڕی ئەلیکترۆنییەکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو کەپسولە کە رۆژی ٥ی تشرینی دووەم لە تاقیگەیەکی تایبەت بە ئاژانسی ناسا کردووەتەوە لە هیوستن، ئاماژەی بەوەشداوە کە ئەو سامپڵانە لەلایەن دوو کەشتیوانی ئاسمانی کە لەسەر مانگ نیشتنەوە کۆکراونەتەوە.

هەروەها نوسراوە: جاك شمیس و جین سێرنان ئەو سامپڵانەیان لەسەر مانگ کۆکردووەتەوە و خستوویانەتە ناو بۆرییەکەوە کە پانییەکەی چوار سانتیمەتر دەبێت.

ئاماژە بەوەشدراوە کە سامپڵی دیکە هەیە کۆکراوەتەوە کە ئەگەری هەیە بۆیەکەمجار لە مانگی کانوونی دووەمدا بکرێنەوە.

الكبسولة تم افتتاحها يوم 5 نوفمبر

لەلای خۆیەوە فرانسیس ماکوبین، رێكخەری ماددە فەلەکییەکان لە ناسا وتوویەتی: کردنەوەی ئەم سامپڵانە یارمەتیمان دەدات بگەین بە چەدنین زانیاری زانستی نوێ لەبارەی مانگەوە، هەر ئەمەش یارمەتی نەوەی داهاتووی زانایان دەدات تا بتوانن شێوازەکانیان بۆ توێژینەوە لەبارەی سامپڵەکانەوە باشتر بکەن.

لەدوای گەڕانەوەی ئاپۆلۆ ١٧ ئەم سامپڵانە کە کۆکراونەتەوە بەشێوەیەکی باش هەڵگیراون لەیەکێك لە تاقیگەکاندا بۆ ئەوەی پارێزگارییان لێبکرێت بۆ نەوەی داهاتوو.

هەروەها ناسا دەڵێت: توێژینەوە لەبارەی زۆرینەی سامپڵەکان کراوە و لە ئێستاشدا بەشێکیان لەژێر توێژینەوەدان.

تم جمع العينات خلال رحلة أبولو 17