ژنێک بەهۆی پشیلەکەیەوە چووە حاڵەتی بێهۆشییەوە

2019-11-08

37921 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ژنێک لە شاری بریستۆڵی بەریتانیا چووە حاڵەتی بێهۆشییەوە، بەهۆی ئەوەی پشیلەکەی چنگی لە دەستی گرتووە و ڕووشاندوویەتی.

شیرلی هایر ژنێکی تەمەن ٦٥ ساڵ، کاتێک لە باخچەکەی کاری دەکرد، پشیلەکەی چنگ لە دەستی دەگرێت، بەو هۆیەشەوە بەکتریای زیانبەخش دەچێتە ڕووشاوییەکانی دەستییەوە، بە خێرایی برینەکەی سور دەبێتەوە و هەست بە سەرگێژخواردن و ئازاری ماسولکەکانی و لەدەستدانی ئارەزووی خواردن دەکات، لە دوای چەند ڕۆژێک ڕەنگی دەستی گۆڕاوە بۆ ڕەش.

دواتر بە خێرایی دەگەیەنرێتە نەخۆشخانە و پشکنینی بۆ دەکرێت، دەردەکەوێت تووشی جۆرە بەکتریایەک بووە کە بە Streptococcus pyogenes  یان Clostridium perfringens ناسراوە، بووەتەهۆی پەکخستنی کاری ماسولکەکانی لەشی و هەوکردنی سی و لیمفە گرێکانی.

پزیشکەکان ناچاربوون بۆ ماوەی پینج ڕۆژ بیخەنە دۆخێ بێهۆشیی دەستکردەوە و بەشی سەرەوەی پێستی برینەکەی دەستیان بۆ لابردووە و، بۆ ماوەی زیاتر لە دوو مانگ لە نەخۆشخانە ماوەتەوە.

شیرلی بە ڕۆژنامەنووسانی راگەیاندووە، پشیلەکەی "چانی" کاتێک تەمەنی ١٠ مانگ بووە بە ٤٠٠ جونەیی ئیستەرلینی کڕیوویەتی، بەڵام پشیلەکەی هیچ کاتێک ڕەفتارەکانی باش نەبووە، کاتێکیش گەورەبووە زیاتر پشیلەیەکی شەڕانی لێ دەرچووە.

دوای ئەوەی لە نەخۆشخانە دەرچووە، پشیلەکەی بە یەکێک لە کچەکانی بەخشیوە و، ئاشکرایکردووە چیتر نایەوێت پشیلەکەی ببینێتەوە.

دخلت في غيبوبة وقطع جزء من ذراعها بسبب قطتها!

دخلت في غيبوبة وقطع جزء من ذراعها بسبب قطتها!

دخلت في غيبوبة وقطع جزء من ذراعها بسبب قطتها!

ئ.ل