ئەو شوێنەی زەوی کە هیچ بوونەوەرێک ناتوانێت تێیدا بژی

2019-11-08

20250 جار خوێندراوەتەوە

+ -

گروپێک لە زانایانی زانکۆی پاریس ئاشکرایانکردووە لە جێگەیەکی زەویدا هیچ بوونەوەرێک تەنانەت ئاژەڵ و بەکتریا ناتوانێت بژی، ئەگەرچی ئاو لەو شوێنەدا بوونی هەیە.

گۆڤاری Nature Ecology & Evolution ئاماژەی بە توێژینەوەکەی ئەو گروپە زانایە کردووە و بڵاویکردووەتەوە، ئەگەرچی ئاو پێوانەیە بۆ بوونی ژیان بەڵام ئەو بەشەی زەوی کە دەکەوێتە دۆڵی گڕکانی دالول لە ئەسیوپیا هیچ شتێک ناتوانێت تێیدا بژی سەرەڕای هەبوونی ئاو تێیدا،  لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەی زاناکان دەرکەوتووە هیچ بوونەوەرێکی تێدا ناژی.

زانایان ئاشکرایانکردووە، ئەو ئاوەی لەو شوێنەدایە زۆر گەرمە پلەکەی دەگاتە ١٠٩ پلەی سەدی، پڕە لە خوێ و مەگنیسیۆم، لەگەڵ ئەوەشدا پێکهاتەی ئاوەکە بۆ خواردنەوە نابێت، لە نزیک دۆڵەکەوە جۆرە بەکتریایەکی یەک خانەیان بەناوی Archaea دۆزیوەتەوە.

ئاماژە بەوەکراوە، دۆڵی دالول بە سەرچاوەی خوێ و ترشی دادەنرێت و لە لیستی گەرمترین شوێنی جیهان هەژماردەکرێت، بە شێوەیەک هەوای سەر ڕووی دۆڵەکە گەرمترین پلەی گەرمای هەیە لە جیهاندا، پێش ناوچەی عەزیزیە لە لیبیا و وادی خەلیفە لە سۆدان و دۆڵی مردن لە کالیفۆرنیا کەوتووە چونکە ئەوانیش بە گەرمترین شوێنی زەوی دانراون.

Image result for ‫"دالول" في إثيوبيا‬‎

Image result for ‫"دالول" في إثيوبيا‬‎

Image result for ‫"دالول" في إثيوبيا‬‎

ئ.ل