چۆنییەتی بەکارهێنانی تەماتە بۆ پێستی تێکەڵ

2019-11-08

72466 جار خوێندراوەتەوە

+ -

تەماتە لە پێکهاتەیدا ماددەی خۆراکی گرنگی تێدایە کە جگە لەوەی سوود بە جەستە دەگەیەنێت بۆ پێستیش بەسوودە، ڤیتامین ئەی و بی تێدایە، هەستیاریی پێست ناهێڵێت و رەونەق و بریقەی پێدەدات.

ماڵپەڕی ئەنوسە لە بابەتێکدا ئاماژەی بە چۆنییەتی بەکارهێنانی تەماتە کردووە بۆ پێستی تێکەڵ، لە تەماتەدا ڤیتامینەکان و مادەی دژە ئۆکسانی تێدایە، یارمەتیدەرە لە چالاککردنی سوڕی خوێن و نەهێشتنی پێستی مردوو و گەشانەوەی ڕووخساردا.

پێستی تێکەڵ ئەو جۆرە ڕووخسارانە دەگرێتەوە کە بەشێکی رووخسار چەورە و بەشیکی تری، بەتایبەت دەوری دەم و سەر کوڵمەکان وشکن، دەتوانرێت سوود لە تەماتە وەربگیرێت بۆ ئەو جۆرە پێستانە.

تەماتە لەگەڵ سرکەی سێو

کەوچکێکی گەورە تەماتەی لە رەندە دراو تێکەڵ بە کەوچکێکی بچووک سرکەی سێو لەگەڵ کەوچکێکی بچووک زەیتی زەیتون بکرێت، پێش بەکارهێنانی رووخسار بشۆرێت و وشکبکرێتەوە.

گیراوەکە بۆ ماوەی نیو کاتژمێر بە ڕووخسارەوە بمێنێتەوە، دواتر بە ئاوی سارد بشۆرێت، هەفتەی جارێک یان ١٠ ڕۆژ جارێک گیراوەک بەکاربهێنە، بۆ نەمانی خاڵی ڕەشی ڕووخسار و زیپکە و چەوریی بەشەکانی رووخسار.

گیراوەی تەماتە و شیر

کەوچکێکی بچووک تەماتەی لە رەندە درا و لەگەڵ کەوچکێکی بچووک شیر و زەیتی بادەم تێکەڵ بکرێت، بدرێت لە رووخسار، بۆ ماوەی ٢٠ خولەک بە ڕووخسارەوە بمێنێتەوە، بە ئاوی ئاسایی لێبکرێتەوە، هەفتەی جارێک بەکاربهێنرێت بۆ شێدارکردنەوەی پێست و خۆراک پێدانی بەسوودە.

Related image

ئ.ل