خەزێنەیەکی کۆن لەناو بەفرگری ژنێکی مردوودا دۆزرایەوە

2019-11-08

10689 جار خوێندراوەتەوە

+ -

نەوەی ژنێکی بەساڵاچووی مردوو لەناو بەفرگری دایەگەورەیدا لە ناوچەی ویڵچەر لە بەریتانیا خەزێنەیەکی دۆزییەوە کە خشڵە کۆنەکانی تێدا هەڵگرتبوو.

لە هەواڵێکدا ماڵپەڕی سکای نیوز ئاماژەی بەوەکردووە، نەوەی ئەو ژنە مردووە دڵنیابوون کە لە ناو ماڵەکەی نەنکیاندا چەندین شتومەکی بەبەها دەدۆزنەوە، بۆیە پسپۆڕێکیان بەناوی پیا کیدسۆن تریگ بانگکرد تا ماڵەکە هەڵبسەنگێنێت و بزانێت چی تێدایە.

پسپۆڕەکە وتوویەتی، لە هەموو سووچێکی ماڵەکەدا بەدوای شتومەکی بەنرخدا گەڕاین، کاتێك کە بەفرگرەکەمان کردەوە لەوێدا خەزێنەکەمان دۆزییەوە.

لە تەنیشت گۆشتە بەستووەکاندا چەندین خشڵی بەنرخ هەبوو لەوانە ملوانکەیەك لە شێوەی قاز کە نرخەکەی زیاتر لە ٣٨ هەزار دۆلار دەبێت، هەروەها ملوانکەیەکی ئیتاڵی کە یاقوتی سوور و شینی پێوەیە کە نرخە سەرەتاییەکەی زیاتر لە ٢٠ هەزار دۆلای دەبێت، لەگەڵ ٣٠ پارچە خشڵی بەنرخی دیکە.

ئەو پسپۆڕە وتوویەتی، زۆرینەی ئەو کەسە بەساڵاچووانەی کە گیانیان لەدەستداوە پارە و خشڵ و شتەکانیان لەناو ماڵەکانیاندا شاردووەتەوە، بۆیە بە هەموو شوێنێکدا گەڕاین تەنانەت بەناو دیوار و ژێر سیسەم و شتومەکەکانی ناو ماڵەکەدا.

کەسە نزیکەکانی ئەم ژنە نەیاندەزانی شتەکانی لەکوێ شاردووەتەوە، بەڵام دەیانزانی کە لە ساڵانی شەستەکاندا دەوڵەمەندبووە و چەندین شتومەك و خشڵی بەنرخی لە لەندەن کڕیوە.

Image result for ‫العثور على كنوز قديمة في مجمدة عجوز متوفية‬‎

ژ.ن