نوێترین ڤیدیۆکلیپی بانە شیروان بڵاوکرایەوە

2019-10-24

20759 جار خوێندراوەتەوە

+ -

خانمە گۆرانیبێژ بانە شێروان نوێترین بەرهەمی هونەری خۆی بەناوی "بۆچی" بڵاوکردەوە.

بانە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام ئاماژەی بە نوێترین ڤیدیۆکلیپی کردووە بەناوی "بۆچی"، کە هۆنراوەی ئەسرین یوسف زادەیە، ئاواز و موزیک و ئەڕەنجمێنتی لەلایەن ئەفشین شوکرییەوە بۆ کراوە.

بانە شیروان خەڵکی شاری سلێمانییە و تەمەنی ١٨ ساڵە، لەدوای بەشداریکردنی لە بەرنامەیەکی پێشبڕکێی گۆرانیدا ناوبانگی دەرکردووە، بەشێوەی دوێت گۆرانیەکی لەگەڵ نەڤید زەردی گۆرانیبێژدا هەیە، لە ئیستاشدا یەکەم بەرهەمی بە شێوەی سینگڵ تراک بڵاودەکاتەوە.