شەش ڕاستیی دەربارەی دایکایەتی

2019-10-23

14482 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەگەر تازە دایکیت یاخود چاوەرێی یەکەم منداڵ دەکەیت، پێویستە چەند راستییەک دەربارەی دایکایەتی بزانیت، کە رەنگە سوودی هەبێت بۆ کاروبارەکانی ژیانت.

ماڵپەڕی نەواعم لە بابەتێکدا ئاماژەی بە هەشت راستیی کردووە دەربارەی دایکایەتی کە پێویستە لەسەر دایکان چ ئەوانەی چاوەڕێی یەکەم منداڵ دەکەن یاخود بوون بە دایک بیزانن، ئەوانیش:

١. خۆشەویستیت بۆ منداڵەکەت بێ مەرج بێت.

٢. دایکایەتی پێویستی بە خۆڕاگرییە، بۆ زۆربەی ئەو ناخۆشیی و بەرپرسیارێتییانەی دەبیتەوە پێویستە هەمیشە خۆڕاگربیت.

٣. دایکایەتی بریتییە لە کارکردن لەسەر کەسایەتی منداڵەکە، پەروەردەکردنی منداڵ تەنها روکاری دەرەوە نییە، بەڵکو دەبێت بە دڵ کاربکەیت بۆ پێگەیاندنی منداڵەکەت، جونکە تەنها تۆ لە دڵی منداڵەکەتدایت.

٤. دایکایەتی ئەوەیە باشترین شت بۆ منداڵەکەت بکەیت، تەنها سەرقاڵبوون بە کارو ئیشەکانی خۆتەوە گرنگ نییە، بەڵکو دەبێت هاوکاریی منداڵەکەشت بکەیت.

٥. دایکایەتی ناچارت دەکات راستیی بڵێیت، تۆ گەورەیت وجێگەی متمانەی منداڵەکەتی، بۆیە هەرکارێکی تۆ کاردانەوەی لەسەر رەفتاری منداڵەکەت دەبێت.

٦. ببە بە نمونەی باڵا بۆ منداڵەکەت، دان بە هەڵەکانتدا بنێ و داوایلێبوردنی لێبکە، داوای لێبکە لێت خۆشبێت، چونکە لە تۆوە فێری مرۆڤایەتی وزۆر کاری تر دەبێت.

Related image

ئ.ل