لە گەدەی پیاوێکدا کحول دروستدەبێت

2019-10-22

5848 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پیاوێکی ئەمریکی بەهۆی تووشبوونی بە جۆرێك کەڕوو لە گەدەیدا، کحول بەرهەم دێت.

ماڵپەڕی تەلەگراف لە هەواڵێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە لەم هەفتەیەدا کرێکارێکی ئەمریکی پاش ئەوەی لەلایەن پۆلیسەوە بە تۆمەتی لێخوڕینی نابەرپرسانە ڕاگیراوە، ڕەتی کردووەتەوە فوو بکات بە ئامێری دەستنیشان کردنی بڕی کحولدا و لە ئەنجامدا دەستگیر کراوە و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە.

دوای پشکنین دەرکەوتووە کە ڕێژەی ٢٠٠ مگم/دل کحول لە خوێنیدایە، کە وەک ئەوەیە ١٠ قوتو بیرەی خواردبێتەوە.

پۆلیس و کارمەندانی نەخۆشخانەکە ڕەتیان کردووەتەوە بڕوای پێبکەن کە هیچ خواردنەوەی کحولی نەخواردووەتەوە، بەڵام لە دوای پشکنینی وردیان بۆ پیسایی پیاوەکە کردووە بۆیان دەرکەوتووە کە جۆرە خومرەیەک لە گەدەیدا هەیە کە دەبێتە هۆی درووستکردنی بیرە و شەراب.

بۆ پشتڕاستکردنەوەی پشکنینەکان کلینیکی ئۆهایۆ ژەمێکی کاربۆهایدرەیتییان دا بە پیاوەکە و دوای هەشت کاتژمێر بینیان کە ڕێژەی کحول لە لەشیدا بەرز بووەتەوە بۆ ٥٧ مگم/دل.

The brewer's yeast helps ferment carbohydrates and produces alcohol

ب.ع.