چۆن خۆت لە لێدانى هەورەبروسكە دەپارێزیت؟

2019-10-22

25408 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم چەند ڕێنماییەکی سەبارەت بە خۆپارێزی لە هەورەبروسکە بڵاوکردەوە.
تێیدا هاتووە، زۆرجار وا رێكدەكەوێت لەكاتی نزیكبوونەوەی گێژەڵووكەی بروسكدا لە دەرەوەی ماڵدا بیت، ئاخۆ لەكاتی ئاوا مەترسیداردا چی بكەین تا ژیانی خۆمان بپارێزین؟
* دەستبەجێ تەلەفۆن و مۆبایلەكەت دابخە.
* ئەگەر لەژێر یان نزیك دارێكی درێژ و تەنها نەبووی، خێرا لێی دووربكەوەرەوە.
* لە نزیك ستوونەكانی كارەبا و تەلەفۆن و تاوێرەكانی پەیوەندی و گەیاندن دووربكەوەرەوە.
* لە شوێنی بەرز مەوەستە.
* ئەگەر لە ناوچەیەكی كشتوكاڵی بیت، ئەوا تا بكرێت دووربكەوەرەوە كە لەو شوێنانەی كە داری بەرزی لێیە و هەوڵبدە بگەیتە ناوچەیەكی دەشتایی و نزم كە درەختی باڵا نزمی لێبێت.
* تا بكرێت نەچیتە رووبەرە كراوەكان، وە ئەگەر بە ناچاری لە شوێنێكی وا بوویت، دەستبەجێ لەسەر رووی زەوی پاڵكەوە، یان لایەنی كەم دابنیشە و نەڕۆیت تا گێژەڵوكەكە دووردەكەوێتەوە، یان كۆتایی دێت.
* لە كەلوپەل و ئامێری ئاسنینی وەك تەلبەندەكان و هەرچی جۆرە بارستە كانزایەكی كەڵەكەبوو بێت، دووربكەوەرەوە.
* لە كەناراوەكانی وەك دەریا و دەریاچەكان و چەم و ناوچە شێدارەكان دووربكەوەرەوە.
* بەكارنەهێنانی ئامێرە كارەباییەكان لە دەرەوەی ماڵەوە و لەكاتی نزیكبوونەوەی گێژەڵووكەی بروسك.
* خێرا ئاریەڵی ئۆتۆمبیلەكەت دابەزێنە.
* ئەگەر لەناو ئۆتۆمبیل بوویت، ئەوا دامەبەزە، چونكە پەیكەری ئۆتۆمبیلەكەت جۆرێك لە پارێزگاریت پێ دەبەخشێت.