ئەمشەو بەرنامەیەكی تایبەت بە خانمان لە ئێن ئاڕ تی دوو پەخشدەکرێت

2019-10-13

3550 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەمشەو یەکەم ئەڵقەی بەرنامەی "تۆی خانم" لەسەر شاشەی ئێن ئاڕ تی دوو پەخشدەکرێت.

"تۆی خانم" بەرنامەیەکی هەمەڕەنگی تایبەت بە خانمان و شێوازی ژیانی رۆژانەیانە، لەم بەرنامەیەدا سەرنج دەخرێتە سەر شێوازە دروستەکانی جوانکاری، تەندروست بوونی جەستەیی، وەرزشکردن، خواردنە تەندروستەکان کە بۆ جەستەی خانمان گرنگن.

 ئەم بەرنامەیە هەموو یەکشەممەیەك کاتژمێر ٩:٠٠ی شەو لەسەر شاشەی ئێن ئاڕ تی دوو پەخش دەکرێت و ئەمشەو یەکەم ئەڵقەی بەرنامەکە دەبێت.