قرشێک لەکاتی هێرشکردنە سەر مەلەوانێکدا ددانەکانی لەدەستدا

2019-10-13

18527 جار خوێندراوەتەوە

+ -

قرشێکی سپی لە نزیک کەناراوەکانی ویلایەتی کالیفۆڕنیا، هێرشی کردە سەر مەلەونێک و بەو هۆیەوە قرشەکە بەشێک لە ددانەکانی لەدەستدا.

ڕۆژنامەی Los Angeles Times لە بابەتێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، دانی ماکدانیل دانیشتووی شاری سان دیێگۆ لەسەر بەلەمێک بووە لە جۆری کایاک، هەستی بە هێزێکی توندکردووە لە ژێروە پاڵ بە بەلەمەکەوە دەنێت، دواتر سەری قرشێکی سپی بینیوە.

قرشەکە ددانەکانی لە ژێر بەلەمەکە گیر دەکات بە نییەتی هەڵگەڕانەوەی، بەڵام دانی بەخێرایی و بە گۆشەی ١٨٠ پلە ئاراستەی بەلەمەکەی دەگۆرێت و لەپڕ قرشەکە دیار نامێنێت.

دانی بە ڕۆژنامەکەی راگەیاندووە، دوو ددانی قرشەکە بە بەلەمەکەوە جێماوە، کە درێژی هەر دانێکی پێنج سانتیم مەتر دەبێت، درێژی قرشەکە بەپێی پێشبینییەکانی غەواسەکە پێنج بۆ شەش مەتر بووە.

دانی ئاماژەی بەوەکردووە لە ماوەی ٢٠ ساڵی کارکردنی لەو بوارەدا یەکەمجارە قرشێکی گەورە ببینێت.

ئەو جۆرە قرشە سپییە بەوە ناسراوە کە گۆشتی مرۆڤ دەخوات، بە یەکێک لە گەورەترین جۆرەکانی ماسی دڕندە لە جیهاندا هەژمار کراوە، درێژییەکەی لە نێوان شەش بۆ هەشت مەتر دەبێت، بە مەترسیدارترین جۆری قرش دادەنرێت بۆ سەر ژیانی مرۆڤ.

غواص يحرم سمكة قرش ضخمة من أسنانها