چالاکوانی ژینگە ڕووبارێکی سویسرا سەوز دەکەن

2019-09-20

3062 جار خوێندراوەتەوە

+ -

چالاکوانی ژینگە ڕەنگی ڕووباری "لیمات" کە دەکەوێتە ناوەڕاستی شاری زیوریخ لە سویسرا سەوز دەکەن، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ ڕوخانی سیستمی  پاراستنی ژینگە.

ئەو چالاکوانانە کە ناوی خۆیان ناوە "ڕێگریکردن بۆ لەناوچوون" ڕووبەرێکی فراوانی ڕووبارەکە، بە رەنگی سەوزی کراوە ڕەنگ دەکەن.

بەرپرسی شارەکە لە فەیسبوک نوسیوویەتی "ئەم کارە بۆ هۆشیارکردنەوەیە لە ڕوخانی سیستمی ئیکۆلۆجی، پەیرەوکردنی سیستمێکی ژەهراوی".

ماڵپەڕی بەوابە نوسیوویەتی، ئەو بۆیەی بۆ ڕەنگکردنی ڕووبارەکە بەکارهاتووە لە ماددەی یۆرانین دروستکراوە، کە هەمان ئاستی ئەو ژەهرەی تێدایە کە لە خوێدا بوونی هەیە.

نهر "ليمات"

ئ.ل