پێشبینی ئەمڕۆی بورجەکان

2019-09-20

94952 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بۆ ئەوانەی ئارەزووی پێشبینی بورجەکانیان دەکەن، رۆژانە دیجیتاڵمیدیای ئێن ئاڕ تی لەسەرچاوە فەلەکییەکانەوە پێشبینییەکان وەردەگرێت و بڵاویدەکاتەوە.

ئارەزوو دەکەیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت ژیانێك دروست بکەیت و بەیەکەوە هەموو خۆشییەکانی ژیان ببینن و ئەو ناخۆشی و کێشانەی تووشی بوون لەبیرتان بچێتەوە، بۆ ئەمەش پێویستت بەوەیە بڕیاری کۆتایی بدەیت و دەست بە هەنگاونان  بکەیت.

توانای ئەوەت هەیە لە ڕووی داراییەوە بەرەوپێشەوە هەنگاوبنێیت، پرۆژەکانت زیاددەکەن و پەیوەندییەکانت بەهێزتردەبن و لە کاتێکی خۆشدا دەژیت.

ئاگاداری ئەوە بە کە هیچ مامەڵەیەکی نادروست نەکەیت بۆی تووشی کێشەیەکت نەکات لەگەڵ هاوبەشی ژیانتدا یاخود لەگەڵ ئەندامەکانی خێزانەکەتدا.

هەستی بە تەنهایی ناکەیت لەبەرئەوەی خۆشەویستەکەت تێگەیشتنی خۆیت بۆ دەردەخات، لەگەڵ ئەوەشدا هەوڵدەدات فشاری دەروونییت لەسەر لابدات و لە کاروبارەکانتدا یارەمەتییت بدات.

ڕووبەڕووی هەندێک گرفت دەبیتەوە لە شوێنی کارەکەت، بەهۆیەوە ناکۆکیی لەگەڵ یەکێک لە ئەندامەکانی خێزانەکەتدا دروستدەبێت، ڕۆژێکی وردە و شەرمەزارکەرەوە و پێویست دەکات هێور بیت و بە شێوەیەکی دبلۆماسییانە مامەڵە بکەیت.

بارە تەندروستییەکانت لە باشترین ئاستدان، ئەمەش یارمەتییت دەدات کاتێکی باش بۆ بەجێهێنانی کارەکانت تەرخان بکەیت و لە گەڵ هاوبەشی ژیانتدا بچیتە دەرەوە کەشێکی ڕۆمانسیی دروستبکەیت.

بەگشتی ئەمڕۆ دڵخۆشدەبیت و لەگەڵ نزیکترین کەسەکانی ژیانتدا کات بەسەر دەبەیت، تۆ کەسێکی لێبوردەیت ئەمە وادەکات زیاتر دڵخۆش بیت بەڵام رێگەمەدە ئەم تایبەتمەندییەت دژی خۆت بەکاربهێنن.

پارێزگاریی لە جێگیریی لایەنی سۆزداریت بکە و رێگە مەدە هیچ شتێك ببێتە رێگر لەبەردەم هەنگاوە جدییەکانت، چونکە پێدەچێت پێویست بکات قوربانی زۆر بدەیت بۆ ئەوەی پەیوەندیت لەگەڵ هاوبەشی ژیانت رێكبکەیتەوە.

ئاگاداربە لە دروستبوونی هەندێك کێشە لە ئەمڕۆدا، رێگە مەدە هیچ کەسێك خاڵە لاوازییەکانت بزانێت و دژ بە خۆت بەکاریبهێنێت، بەزووترین کات ئەو گرفتانەی دێنە ڕێت چارەسەریان بکە.

بزانە چۆن دەڵێیت نەخێر و هەموو کات رازی مەبە بەو شتانەی کە دەورووبەرەکەت داوات لێدەکەن، دەرگا بەڕووی ئەو شتانەدا دابخە کە بە ناپێویستییا ن دەزانیت و زیاتر گرنگیی بە بەرەوپێشبردنی تواناکانت بدە.

تووشی دۆخێکی نەخوازراو و ناخۆش دەبیت و کەسانێك خراپیت لەگەڵدا دەکەن، هەوڵبدە خۆڕاگر و لەسەرخۆ بیت و رێگەنەدەیت ئەم دۆخە کاریگەریی لەسەر ژیانی سۆزداریت هەبێت.

 باری دەروونییت خراپە و کاریگەریی لەسەرت دەبێت و هانت دەدات کە بە بڕیارەکانتدا بچیتەوە و جارێکی دیکە لەوە دڵنیادەبیتەوە کە  بڕیاری بەپەلەت داوە و تووشی دڵەڕاوکێیەکی زۆر دەبیت.

ژ.ن