سەگێك سەردانی خاوەنەکەی کرد لە نەخۆشخانە

2019-09-20

12593 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە نەخۆشخانەیەکی بەرازیل داواکرا کە رێگە بدرێت سەگێك بچێت بۆ سەردانی خاوەنەکەی کە نەخۆش کەوتووە و ماوەیەكە لە نەخۆشخانە ماوەتەوە.

ماڵپەڕی جی ١ بەرازیلی لە هەواڵێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، ئەو سەگە ناوی "بیا"یە و ویستوویەتی سەردانی خوسییەی خاوەنی بکات کە تەمەنی ٨٤ ساڵە و کێشەی نەخۆشییەکانی دڵی هەیە، لەدواتردا پزیشکان بە باشترین هاوڕێ ناویان بردووە.

لە هەواڵەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، سەگەکە بەڕاددەیەکی زۆر بیری خاوەنەکەی کردووە لەو ماوەیەدا کە لێی دووربووە بۆ ئەندامانی خێزانەکەی بڕیاریانداوە بیبەن بۆ نەخۆشخانە تا بیبینێت، کاتێك بینیویەتی هەندێك یارییان بەیەکەوە کردووە و بۆماوەیەك لەلای ماوەتەوە.

ئەم سەگە ماوەی ١٠ ساڵ لەگەڵ خاوەنەکەی ژیاوە، وەك ئەندامانی خێزانەکەی دەڵێن، زۆر دڵخۆش بوون بەیەکەوە و کە دووربوون بیری یەکیان کردووە.

بۆیە پزیشکان رازی بوون بەوەی سەگەکە سەردانی خاوەنەکەی بکات، پاش ئەوەی دەرمانی پێدرا بۆ ئەوەی هیچ نەخۆشییەكی لێوە نەگوازرێتەوە بۆ خاوەنەکەی.

ژ.ن