ڤیدیۆ.. کرێکارێک بە حەفارە یاریی لێگۆ دەکات

2019-09-19

1316 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کرێکارێکی بیناسازی دەرکەوتووە کە لە ڕێگەی بەکارهێنانی دەمی حەفارەیەکەوە یاریی لێگۆ دەکات.

چەناڵی فەرمیی نیوز فلێر لە یوتیوب ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە، تیایدا بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر کرێکارێک لە وڵاتی فینلەندا، بە دەمی حەفارە چەند پارچەیەکی یەکجار بچووکی لێگۆ بەیەکەوە دەنوسێنێت.

لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، کرێکارەکە زۆر بە هێواشی دەمی حەفارەکە دەجوڵێنێت و پارچەکانی لێگۆ بەرزدەکاتەوە و بە پارچەی ترەوە دەینوسێنێت، لە دواییشدا دیمەنی ناو حەفارەکە نیشاندەدرێت.

کارەکە کاتێکی زۆری پێ چووە و ڤیدیۆکە لە چەند شوێنێکدا خێرا کراوە، بەڵام لە کۆتاییدا کرێکارەکە لە کارەکەیدا سەرکەوتوو بووە.

ئەمەش ڤیدیۆکەیە:

ز.ن