ڤیدیۆ.. قەشەیەک لە فڕۆکەیەکەوە شارێک ئاوڕشێن دەکات

2019-09-19

3091 جار خوێندراوەتەوە

+ -

چەند قەشەیەکی ڕووسی چەندین گالۆن ئاوی پیرۆزیان لە فڕۆکەیەکەوە بەسەر شارێکدا کردووە، ئەمەش بۆئەوەی یارمەتیی دانیشتووانەکەی بدات لە چەند نەخۆشییەک ڕزگاریان ببێت.

ماڵپەڕی تڤێر نیوز نووسیوویەتی، چەند قەشەیەکی شاری تڤێری لە ڕووسیا بڕیاریانداوە لە ڕێگەی فڕۆکەیەکەوە ئاوی پیرۆز بەسەر شاری تڤێردا بکەن، بەو هیوایەی خەڵکەکەی لە کاری سێکسی و بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان و خواردنەوەی کهول ڕزگاریان ببێت.

یەکێک لە قەشەکان بە ناوی بیشۆپ ساڤا پێش گەشتکردن بە فڕۆکەکە، بە تڤێر نویزی وتووە، "دەمەوێت نزاکانم ئەم شارە لەو نەخۆشیانە بپارێزێت کە تووشی بووە."

دوای ئەوەی فڕۆکەکە گەیشتووەتە بەرزیی ٨٠٠ پێ، قەشەکان دەستیانکرد بە ڕشتنی چەندین گالۆن ئاوی پیرۆز بەسەر شارەکەدا، کە نزیکەی ٧٠ لیتر بووە و لە هەمان کاتدا نزایانکردووە.

بەگوێرەی وتەی ژن و مێردێک کە لەگەڵ قەشەکاندا بوون، ئەو ڕۆژە بە موعجیزە لە خواردنەوەی کهول ڕزگاریان بووە.

ز.ن