ئەو پیاوەی دووجار لە شێرپەنجە رزگاری بوو زیاتر لە چوار ملیۆن دۆلاری بردەوە

2019-09-19

2845 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەهۆی ئەوەی دووجار لە  شێرپەنجە رزگاری بووە، هاوکات بلیتێکی بەختی بردووەتەوە، پیاوێك لە ویلایەتی ئۆریگۆنی ئەمەریکی بە دڵخۆشترین پیاوی جیهان ناوبراوە.

لە هەواڵێکدا ماڵپەڕی سی ئێن ئێن ئاماژەی بەوەکردووە، ستۆ ماکدۆناڵد هەموو هەفتەیەك بلیتی تایبەت بە ئۆریگۆنی کڕیوە و هەموو جارێك هاوسەرەکەی پێیوتووە کە بلیتێکی بەچانس بکڕێت، بەڵام لەو هەفتەیەی کە هیچی لێداوانەکردووە ماکدۆناڵد بەخت یاوەری بووە و بووە بەبراوەی خەڵاتێك کە بڕەکەی ٤.٦ ملیۆن  دۆلار بووە.

ماکدۆناڵد وتوویەتی "من پیاوێکی بە بەختم، دوو جار شێرپەنجەم تێپەڕاندووە و ئەمڕۆش بووم بە براوەی یانسیبێك."

پاش لابردنی باجەکان ماکدۆناڵد نزیکی ١.٤ ملیۆن دۆلاری بۆ ماوەتەوە، ٤٦ هەزار دۆلاری داوە بەو قاوە خانەیەی کە هەفتانە بلیتەکەی لێکڕیوە.