پێشبینی ئەمڕۆی بورجەکان

2019-09-19

91472 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بۆ ئەوانەی ئارەزووی پێشبینی بورجەکانیان دەکەن، رۆژانە دیجیتاڵمیدیای ئێن ئاڕ تی لەسەرچاوە فەلەکییەکانەوە پێشبینییەکان وەردەگرێت و بڵاویدەکاتەوە.

 بە چەندین ئاڕاستەی جیاوازدا فرسەتی پیشەیی و داراییت بۆ دەڕەخسێت، بەڵام پێویستە بە باشی بیر لە بڕیارەکانت بکەیتەوە و پەیوەندییە سۆزدارییەکەت نەکەیت بە قوربانیی بڕیارێکی نەگونجاو.

بیری هەستە خۆشەکانی ئەو کاتانەی ڕابردوو دەکەیت کە گرنگییت بە وەرزش و ڕاهێنانکردن دەدا، بۆ ئەوەی دووبارە تەندروستیی و دڵخۆشیی جارانت دەستبکەوێتەوە پێویستە ڕێجیمی خۆراکییت بگۆڕیت و ڕاهێنانی جەستەیی بکەیت.

خۆت لە هەڵچوون بەدوور بگرە، تۆ مەزاجیت و خێرا توڕە دەبیت، پێویستە لەگەڵ ئەوەش بە شێوەیەکی ئارام و هێمنانە مامەڵە لەگەڵ گۆڕانکارییەکان و ڕووبەڕووبوونەوەکاندا بکەیت بۆ ئەوەی تووشی کێشەی گەورە نەبیت.

فرسەتێکی پیشەیی نوێت بۆ دەڕەخسێت و دەست بە پڕۆژەیەکی نوێ دەکەیت، دوودڵ مەبە لە باشترکردنی ناوبانگییت و ئاگاداری ئەوە کە نەکەویتە ناو دۆخی شەرمەزارکەرەوە.

ژیانی سۆزدارییت چالاکتر دەبێت و لەگەڵ هاوڕێکانتدا دەچیتە دەرەوە، ڕەنگە لەو کاتەدا کەسێکی نایاب و تایبەت بدۆزیتەوە و هەستی خۆشەویستییت لا دروستبکات.

هەوڵبدە بیر لە باشترکردنی باری دەروونییت بکەیتەوە، چونکە ئەمە بناغەی ژیانێکی پیشەیی و سۆزداریی تەندروستە، هەروەها تەندروستیی جەستەشت فەرامۆش مەکە.

ئەگەر هەستت بە بێزاریی کرد لەگەڵ خۆشەویستەکەتدا، ئەوا هەوڵبدە چالاکیی نوێ لەگەڵیدا بکەیت و بە شێوەیکی ڕۆتینیی ڕۆژەکەت بەسەر نەبەیت.

هەواڵیکی تایبەتت پێ دەگات کە وات لێدەکات دڵخۆش بیت و لە ناکاودا هەستی متمانەبەخۆبوونت تیادا دروست بکات، هەروەها بەخت یاوەرت دەبێت و توانات لە یارمەتییدانی کەسانی تر دەخەیتەڕوو.

ئەگەر ویستت کۆنتڕۆڵی ئارەزووی خواردنت بکەیت، پێویستە خاوەنی ئیرادەیەکی بەهێز بیت و لاواز نەبیت لە بەردەم خۆراکە شیرین و چەورەکان.

پەیوەندییەکانت بە کەسانی ترەوە بە باشی بەڕێوەدەچن و بە ئاسانی لە کەسانی دەوروبەرت تێدەگەیت، ئەمەش یارمەتییت دەدات ژیانێکی کۆمەڵایەتیی جێگیر و بەسوودت هەبێت.

پەیوەندییت بەخۆشەویستەکەتەوە هاوسەنگە و هانت دەدات بە شێوەیەکی هەمیشەیی ژیانی لەگەڵدا پێکبهێنیت، بەڵام پێویستە لە پێشدا بە وردی بیر لە داهاتووی پیشەییت بکەیتەوە.

لەم ڕۆژەدا فرسەتێکی گرنگت دێتە بەردەم بۆ چوونەپێشەوە لە ژیانی پیشەییدا، بڕیارەکانت ڕووندەبنەوە و بۆت ئاسان دەبن، هەروەها لە بارەی پڕۆژەیەکەوە وەڵام وەردەگریت و هەست بە توانا و هێزێکی باش دەکەیت لە ڕازیکردنی کەسەکان.

ز.ن