ئەم نیشانانە دەریدەخەن کەسێکت خۆشدەوێت

2019-09-19

19337 جار خوێندراوەتەوە

+ -

 چەند نیشانەیەك لە رەفتار و جوڵەی رۆژانەدا دەریدەخەن کە کەوتوویتە داوی خۆشەویستیی کەسێکەوە و هەستێکی تایبەتت بۆی هەیە.

بۆ ئەم مەبەستە ماڵپەڕی ئەلعەرەبیە ئاماژەی بە گرنگترین ئەو نیشانانە کردووە کە دەریدەخەن کەسێکت خۆشدەوێت، بەم جۆرە:

- زۆر گرنگی بە خۆت دەدەیت و بەردەوام ئارەزوو دەکەیت بە جوانترین شێوە دەربکەویت، هەروەها ئەو شتانە زیاتر لەبەردەکەیت کە ئەو بەدڵیەتی.

- هەست بە دڵخۆشی دەکەیت بەبێ ئەوەی هیچ هۆکارێکی دیاریکراو هەبێت و ناتوانیت ئەو هەستە روونبکەیتەوە، ئەمەش رەنگدانەوەی لەسەر رەفتارەکانت دەبێت.

- بەردەوام ئارەزوو دەکەیت ئەو کەسە دیاریکراوە نزیکت بێت و دەتەوێت زۆرترین کاتەکانت لەگەڵ ئەودا بەسەرببەیت، تەنانەت رەنگە هەوڵی تەواو بدەیت بۆئەوەی زۆرترین کات لە نزیکی بمێنیتەوە.

- ئامادەیت بۆئەوەی قوربانی بدەیت بەو شتانەی کە خۆشتدەوێن و ئارەزوویان دەکەیت لەپێناو ئەوەی لە نزیکی بمێنیتەوە و پەیوەندیتان بەردەوامبێت.

- هەست بە وزەیەکی زۆر دەکەیت کە ناتوانیت بیشاریتەوە، زۆرینەی کات بە جۆش و خرۆشیت و چالاکیت زۆرە، هەروەها ئەرێنی و لێبوردە دەبیت.

ژ.ن