پیاوێکی بێلانە دوای دوو هەفتە بە سەگەکەی شادبوویەوە

2019-09-18

16561 جار خوێندراوەتەوە

+ -

گرتەی ڤیدیۆیی پیاوێکی بێلانە کە بە سەگەکەی هاوڕێی شادبووەتەوە بە خێرایی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تەنیوە.

ماڵپەڕی سی ئێن ئێن بڵاویکردووەتەوە، پیاوێکی بێلانەی ئەمریکی بە ناوی ئانسەنی رۆجێرز، دوو هەفتە لەمەوبەر کاتێک لەسەر شەقامێکی شاری مێمفەسی ویلایەتی تێنەسیی ئەمریکا خەبەری بوەوە، سەگەکەی کە ناوی بۆبۆیە، دیارنەمابوو.

لەم ڕۆژانەدا بە هاوکاریی پۆلیس و هاوڵاتییانی شارەکە توانرا بۆبۆ بدۆزرێتەوە و یەکێک سەگەکەی بردووە بۆ شێڵتەری مێمفێس و لەوێ بەیەکتر شادبوون.

لە ڤیدیۆکەدا دیارە، کاتێک بۆبۆ ئانسەنی دەبینێت، لە خۆشیدا بازدەدات و دەیلێسێتەوە و دەچێتە باوەشی.

ئەمەش ڤیدیۆکەیە:

ز.ن