ڤیدیۆ.. پۆلیسێک خۆی بەسەر بۆنیتی ئۆتۆمبێلێکی خێراوە گرتووە

2019-09-18

4485 جار خوێندراوەتەوە

+ -

گرتەیەکی ڤیدیۆیی پۆلیسێکی هاتوچۆ، کە تیایدا بەسەر بۆنیتی ئۆتۆمبێلێکی خێراوە خۆی گرتووە، بە خێرایی بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەتەوە.

ڕۆژنامەی میرەری بەریتانی نوسیوویەتی، ژنە پۆلیسێکی هاتوچۆ ئۆتۆمبێلێکی لە شاری کرگێسدرۆرپی وڵاتی ئەفریقای باشوور ڕاگرتووە، دوای ئەوەی شۆفێرەکەی بینیوە لەکاتی لێخوڕیندا مۆبایلی بەکارهێناوە، بەڵام کاتێک پۆلیسەکە لەبەردەم ئۆتۆمبێلەکەدا وەستاوە و خەریکی نوسینی تکتێک بووە، شۆفێرەکە ئۆتۆمبێلەکەی لێخوڕیوە و پۆلیسەکەش ناچاربووە خۆی بەسەر بۆنیتی ئۆتۆمبێلەکەوە بگرێت.

شۆفێرێکی تر کاتێک دیمەنە سەرسامکەرەکەی بینیوە، ڤیدیۆی ڕووداوەکەی تۆمارکردووە، لە ڤیدیۆکەدا دیارە، پۆلیسەکە بەسەر بۆنیتی ئۆتۆمبێلەکەوە خۆی گرتووە و چەندین جار داوا لە شۆفێرەکە دەکات کە ئۆتۆمبێلەکەی بوەستێنێت، بەڵام ئۆتۆمبێلەکە بەردەوام دەبێت لە ڕۆشتن.

لە بابەتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، دەزگای پۆلیسی ئەفریقای باشوور، لە دواییدا شۆفێرەکەیان دەستگیرکردووە و پۆلیسەکەش بە سەلامەتی ڕزگارکراوە.

ئەمەش گرتە ڤیدیۆییەکەیە:

ز.ن