ئایا بەڕاستی ئەم وێنانە لە کاتی سوتانی دارستانەکانی ئەمازۆندا تۆمارکراون؟

2019-08-24

30915 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە چەند رۆژی رابردوودا هاوکات لەگەڵ سوتانی دارستانەکانی ئەمازۆندا، کۆمەڵێك وێنە بڵاوبوونەتەوە کە تێیدا چەندین ئاژەڵ دەرکەوتوون کە بەهۆی ئاگرەوە سووتاون، لەگەڵ وێنەکاندا ئاماژە بەوەکراوە کە بەهۆی ئاگرەکەی دارستانەکانی ئەمازۆنەوە سوتاون، بەڵام ئاژانسێکی جیهانیی چیرۆکی ئەو وێنانەی بڵاوکردووەتەوە.

لە هەواڵێکدا ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردووەتەوە، مێژووی زۆرینەی ئەو وێنانە بۆ چەند ساڵێك لەمەوبەر دەگەڕێنەوە و تەنانەت لەو وڵاتانەی نزیك ئەمازۆن نەگیراون.

لە یەکێك لە وێنەکاندا دەرکەوتووە کە مەیمونێك بێچووەکەی لەباوەشکردووە و دەگری، ئەم وێنەیە ساڵی ٢٠١٧ لەلایەن وێنەگری هیندی ئەڤیناش لۆدییەوە گیراوە لە جابالپور لە هیندستان.

Screenshot. AFP

لە وێنەیەکی دیکەدا کەروێشکێك دەرکەوتووە کە سووتاوە، بەڵام ئەم وێنەیە لە کالیفۆرنیا لە ساڵی ٢٠١٨ گیراوە و بەهۆی ئاگرەکانی وۆلسییەوە وای لێهاتووە.

View image on Twitter

هەروەها لە وێنەیەکی دیکەدا ئاژەڵێك دەرکەوتووە کە پێدەچێت رێوی بێت و لە ئاگرێك رادەکات، ئەم وێنەیە ساڵی ٢٠١١ لە سیلڤا جۆنیور گیراوە.

View image on Twitter

جگە لەم وێنانە کە روون و ئاشکران و لە دارستانەکانی ئەمازۆن تۆمارنەکراون، چەندین وێنەی دیکە بڵاوکراونەتەوە کە گوایە وێنەی ئاژەڵانە لە کاتی سوتانی دارستانەکانی ئەمازۆندا، بەڵام تا ئێستا وێنەکان لە کەناڵ و ئاژانسە فەرمییە جیهانییەکاندا بڵاونەبوونەتەوە.

جولیان ماجن وێنەکێش و دیزاینەری کۆڵۆمبی، بەشێوەیەکی هونەریی کاری لەسەر چەند وێنەیەک کردووە و بەوشێوەیە هەستی خۆی بۆ ئەو ڕووداوە دەربڕیوە، لە هەژماری خۆی لە فەیسبووک لەگەڵ بڵاوکردنەوەی وێنەکان ئاماژەی بەوەکردووە، با ئەم ڕووداوە گەورە و گرنگە ببێتە هۆی ئاشتبوونەوە لەگەڵ سروشت.

 

Screenshot: Facebook (Amazonas Faktencheck)

ماوەی ١٦ ڕۆژە ئاگر لە دارستانی ئەمازۆن لە بەڕازیل کەوتووەتەوە، کە گەورەترین دارستانی باراناوییە لە جیهاندا و بە کۆگای ئۆکسجین دادەنرێت و تا ئێستاش ئاگرەکە کۆنترۆڵ نەکراوە.

ژ.ن