ژنێك بەشداریی پێشبڕکێی ریش درێژەکان دەکات

2019-08-24

8731 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ژنێکی ئەمەریکی بەناوی رۆز ئۆرگان ماوەی چەند ساڵێکە بەهۆی بوونی کیسی ورد لە هێلکەدانیدا و زیادبوونی مووی ریشی بە ڕاددەیەکی زۆر دەناڵێنێت، بۆیە بڕیاریداوە کە ئەم کێشەیەی ژیانی بکات بە حاڵەتێکی ئاسایی و ریشی بهێڵێتەوە و بەشداری لە پێشبڕکێکانی ریشی درێژدا بکات.

ماڵپەڕی دنیا الوطن لە هەواڵێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، رۆز لەو کاتەی کە تەمەنی ١٣ ساڵ بووە بەهۆی بوونی کیسی ورد لە منداڵداندا هۆرمۆنەکانی تێكچووە مووی ریشی زیادی کردوە، دەستی کرد بە لابردنی مووی زیادەی ریشی و هەموو رۆژێك دووجار ریشی تاشیوە.

بەڵام دواتر بڕیاریدا کە ریشی بهێڵێتەوە و پێستی بەو جۆرە قبوڵ بکات کە هەیە و تەنانەت بەشداری لە پێشبڕکێکانی ریشی درێژدا کرد.

ئەم ژنە وتی: لە فەیسبوك ریکلامی کێبڕکێیەکم بینی کە بۆ ریشی درێژبوو، هاوڕێکانم هانیاندام کە بچم و بەشداری بکەم و لە هەموو ئەو پیاوانە ببەمەوە.

وتیشی: من تەنها ژنی بەشداربوو بووم کە ریشێکی سروشتی هەیە، بۆیە من بەردەوام باشترینم.

ژ.ن