زانایان.. ڕێگە بدەن کارمەندەکانتان لە ماڵەوە کارەکانیان بکەن

2019-08-24

2287 جار خوێندراوەتەوە

+ -

زانایانی زانکۆی هارڤاردی ئەمریکی نوێترین توێژینەوەیان لەسەر کارکردن لە ماڵەوە خستووەتەڕوو، دەرکەوتووە ئەو کارمەندانەی لە ماڵەوە کار دەکەن بەرهەمی کاریان باشترە.

زانایان توێژینەوەکەیان لە گۆڤاری "هارڤارد بیزنس ڕیڤیو" بە ناونیشانی "ڕێگە بە کارمەندەکانتان بدەن لە هەر جێگەیەک بێت کارەکەیان بکەن" بڵاوکردووەتەوە.

توێژەرانی زانکۆی ئەمریکا بە هاوبەشی لەگەڵ کۆلێژی کارگێڕیی زانکۆی نۆرس ئیسترنی ئەمریکی شیکارییان بۆ داتاکان کردووە.

لە ئەنجامی توێژینەوەکەدا گروپە توێژەرەکە بۆیاندەرکەوتووە، ئەو کارمەندانەی لە هەر جێگەیەک، بۆ نمونە لە ماڵەوە کارەکانیان دەکەن، ئاستی بەرهەمیان بە ڕێژەی ٤.٤% زیادیکردووە و باشتربووە لە پێشتر.

توێژەران ئاماژەیان بە چوار شت کردووە بۆ ئەو جۆرە کارە دابینبکرێت تاکو بەرهەم باشتر و زیاتر بێت:

١کارکردنێک جێگیری و ئامادەگی تەواوی تێدابێت، واتە بەبێ بوونی فشار.

٢. دابینکردنی ئینتەرنێت و ئامێرە تەکنەلۆژییەکان هەروەک چۆن لە نوسینگە و شوێنی کارەکاندا هەیە.

٣. گرنگیدان بە هەندێک شت کە جێبەجێبکرێت، وەکو نرخی ژەمەکانی خۆراکی کارمەند یان تێچووی پێداویستییەکانی کارمەندەکە کە لە قاوەخانەیەک کارەکانی دەکات.

٤. کەسانی نوێ یان سەرەتاکان لە نوسینگە و شوێنی کۆمپانیاکە یان کارەکە بمێننەوە، ئەم توێژینەوەیە زیاتر بۆ ئەو کارمەندانەی کۆمپانیاکانە کە شارەزان و لێهاتوون لە کارەکانیان.