ئەو کارانەی ڕۆژانە زیان بە جەستەمان دەگەیەنن

2019-08-24

4373 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەو کارانەی ڕۆژانە چ بە مەبەست بێت یان بێ مەبەست ئەنجامیان دەدەین، هەندێکیان بوون بە ڕۆتینی ژیانی ڕۆژانە و زیان بە تەندروستیی جەستە دەگەیەنن.

بەگوێرەی توێژینەوەیەک کە ماڵپەڕی سکای نیوز بڵاویکردووەتەوە، بەشێک لە خووەکانی ڕۆژانە هۆکارن بۆ لاوازبوونی سیستمی بەرگریی لەش، لەگەڵ ئەوەشدا کاریگەریی نەرێنیی لەسەر خۆراک و نوستن دەبێت.

لە دیارترین ئەو خووانەی زیان بە تەندروستیی لەش دەگەیەنن:

- خەوتن، نوستنی خراپ زیان بە تەندروستیی دڵ دەگەیەنێت و هۆکارێکە بۆ قەڵەوی.

- نانخواردن لە کاتێکی درەنگانی شەودا، مەترسیی زیادبوونی کێشی لەشی لێ دەکەوێتەوە.

- دانیشتن بۆ ماوەیەکی زۆر، چ لە شوێنی کار یان ماڵەوە بێت، نەخۆشییەکانی دڵ و شەکرە زیاد دەکات و گرژیی ماسولکەکان و بەتایبەت بڕبرەی پشت زیاد دەکات.

- زیادەڕەویکردن لە بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، دوورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتی و گۆشەگیری لێ دەکەوێتەوە.

- بەخەبەربوون بۆ کاتێکی درەنگی شەو "شەونخونی"، هۆکارە بۆ تێکچوونی کاتژمێری بایەلۆجیی جەستە و کەمبوونەوەی وزە و چالاکیی جەستە.

- نانخواردن لە شوێنی کار، خواردنی ژەمی بەیانی و ئێوارە لە جێگەی نوستن یان شوێنی کار هۆکارە بۆ زیادەخۆری و تێکچوونی تەندروستیی لەش.

- خەوتن بە عەدەسەوە "هاوێنەی دەستکرد"، زیان بە تەندروستیی چاو دەگەیەنێت، هۆکارە بۆ هەستیاری و سوربوونەوەی چاو.

- توڕەیی، توێژینەوەیەکی زانایانی زانکۆی سیدنی ئاشکرایکردووە، دووبارەبوونەوەی توڕەیی توند هۆکارە بۆ نۆبەی دڵ.

- کەمتر شۆردنی جێگەی نوستن و بەرگی سەرین، هۆکارن بۆ توشبوون بە بەکتریا و کەڕو و ڤایرۆس، پێویستە هەفتەی جارێک بشۆرێن.

- دانیشتن لەناو ئۆتۆمبێل لەکاتی قەرەباڵغییەکی زۆردا، بڕیکی زۆرتر هەوای ئۆتۆمبێل وەک "تەبرید" لێتدەدات کە زیانی هەیە.

- نیشتەجێبوون لە شوێنێکی قەرەباڵغدا، ژاوەژاو کاریگەریی هەیە لەسەر توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و سوڕی خوێن.

- ژینگەی کار ناتەندروست و ژەهراوی بێت، کاریگەریی لەسەر تەندروستیی مێشک دەبێت، هۆکارە بۆ خەمۆکی و گرفتی دەروونی.

- دانانی جزدان و جانتای دەست لەسەر مێزی چێشتخانە و کافتریاکان، بەکتریا و میکرۆبێکی زۆر لەو ناوەدا بڵاوبوونەتەوە و زیان بە تەندروستی دەگەیەنن.

ژ.ن