کۆمەڵێک ئامۆژگاری بۆ هەڵبژاردنی شووتییەکی باش

2019-07-18

12520 جار خوێندراوەتەوە

+ -

شارەزایانی روسی کۆمەڵیک ئامۆژگارییان بۆ هەڵبژاردنی شووتییەکی باش و گونجاو خستووەتەڕوو، بە جێبەجێکردنیان شوتییەکی گەییو و سور دەستدەکەوێت.

ڕوسیا تودەی لە بابەتێکیدا بە پشتبەستن بە شارەزایانی روسی بۆ هەڵبژاردنی شووتییەکی باش باسی لەوە کردووە، خەڵکی گرنگی بدەن بە سەرچاوەی شووتییەکە و ئەو ناوچەی لێوەی بەرهەمهاتووە، لەگەڵ گواستنەوەکەی، کە بە رێگەیەکی تەندروست و پارێزراو بووە.

جگە لەوە شارەزایان کۆمەڵێک ئامۆژگاریی تریان خستووەتەڕوو بۆ هەڵبژاردنی شووتییەکی باش، بەمشێوەیە:

- بکێشرێت بە شووتییەکەدا و گوێ لە دەنگەکەی بگیرێت، دەبێت لە نێوان دەنگی کپ و تیژدا بێت، ئەگەر دەنگەکەی کپ بوو مانای وایە شوتییەکە زۆر پێگەییوە و بە کەڵکی خواردن نایەت، ئەگەریش دەنگی تیژ و ڕەق بوو ئەوا شووتییەکە پێنەگەیووە.

- گرنگی بە شێوەی دەرەوەی بدرێت، ئەگەر شێوەی دەرەوەی هیچ شوختێکی پێوە نەبێت و جوان و بریقەدار بێت، مانای وایە تازەیە و پێنەگەییوە، بەڵکو دەبێت ڕووکاری دەرەوەی شووتییەکە بریقەدار و بێ شوخت و ڕووشاوی نەبێت.

- گرنگی بە رەنگی ڕووشاوی و شوختەکان بدرێت، پێویستە رەنگەکەی قاوەیی تاریک بێت، ئەگەر بە شێوەی رەنگی زەرد بوو، مانای وایە پێنەگەییوە.

- دووربکەوەرەوە لە کڕینی شووتییەک کە ئاوسابێت یان قەڵەو بێت و ڕووشاوی و قڵیشی زۆری پێوەبێت، چونکە کۆنی و زۆر گەییوی شوتییەکە دەردەخات.

- دووربکەوەرەوە لە پشتبەستن بەو بەشەی کە لاسکی پێوەیە، ئەگەری هەیە بەشەکانی تری باش نەبن، لەگەڵ ئەوەشدا پشت بە تۆخ و کاڵیی ڕووکاری دەرەوەی مەبەستە.

Related image

ئ.ل