ئەو دەستەواژە باش و خراپانەی پیاوان لەبیری ناکەن

2019-06-12

17527 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هەندێک لە دەستەواژەکان چ باش و جوانبن یان خراپ لەبیری پیاواندا دەمێنێتەوە و ناتوانن لەیادی بکەن، تەنانەت ئەگەر چەند ساڵێکی بەسەردا تێپەڕێت.

ماڵپەڕی جەمیلە لە بابەتێکدا ئاماژەی بە کۆمەڵێک دەستەواژەی باش و خراپ کردووە، کە پیاوان ناتوانن بە درێژایی ژیانی هاوسەرییان لەیادی بکەن.

دەستەواژە خراپەکان:

- تۆ پیاوێکی باش نیت.

- تۆ وادەکەیت ژیانێکی ناخۆشم هەبێت.

- ئەو پیاوە نەبوویت کە خەونم پێوە دەبینی ژیانی هاوسەریی لەگەڵ پێکبهێنم.

- وشەی باوک بۆ تۆ گونجاو نییە.

- پەشیمانم کە ژیانی هاوسەریم لەگەڵ تۆ پێکهێنا.

- تۆ نازانیت چۆن ڕەفتار لەگەڵ ئافرەتدا بکەیت و نازانیت خۆشەویستی دەربڕیت.

Related image

دەستەواژە باشەکان:

- تۆ ئەو خەونە بووی کە بوو بە ڕاستی.

- تۆ ئارامی و پاڵپشت و هێزی منی.

- ژیانم لە چواردەوری تۆدا دەبینمەوە.

- تۆ بە مانای وشە پیاوی ڕاستەقینەیت.

- تۆ باشترین و گەورەترین دیاریی ژیانمی.

- هەرگیز بڕوام نەدەکرد کەسێکم بەو ڕاددە خۆشبوێت تاکو تۆم بینی.

- هیچ شتێک و خواردنێک مانا و تامێکی نییە لە ژیان ئەگەر تۆی تیانەبیت.

بەگوێرەی شارەزایانی تایبەت بە بواری خێزانی پێویستە هاوسەران ئاگاداری دەستەواژەکانیان بن کە بەیەکتری دەڵێن، تاکو پەیوەندیی هاوسەرییان بە بەهێزی و پتەوی بمێنێتەوە و دڵی یەکتر نەڕەنجێنن.

Image result for ‫هذه العبارات الإيجابية والسلبية لا ينساها الرجل مهما حصل!‬‎

ئ.ل