گونجاوترین تەمەنی هاوسەرگیری بۆ کچان چەندە؟

2019-06-12

52416 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە بەرنامەی ئێوارەی ئێن ئاڕ تی دوو تەوەری ئەمجارە تایبەتبوو بە نەخۆشییەکانی خانمان و منداڵبوون، تێیدا پزیشکی پسپۆڕ لە نەخۆشییەکانی ژنان وەڵامی کۆمەڵێک پرسیاری دایەوە و، ئاماژەی بە گونجاوترین تەمەن کرد کە کچان تێیدا هاوسەرگیریی بکەن.

دلۆڤان محەمەد پسپۆڕ لە نەخۆشییەکانی ژنان و منداڵبوون دەربارەی گونجاوترین تەمەن کە کچان هاوسەرگیریی تێدا بکەن ڕایگەیاند، باشترە هاوسەرگیریی لە سەروو ٢٥ ساڵییەوە بێت، لە خوار تەمەنی ١٨ ساڵی نەگونجاوە، چونکە نە لەشی نە دەروونی و نە لەڕووی فسیۆلۆجییەوە ئەو ئافرەتە ئامادە نییە بۆ ژیانی هاوسەرگیری.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە تەمەنی ١٨ بۆ ٢٥ ساڵی دەکرێت لەڕووی فسیۆلۆجییەوە گونجاو بێت بۆ هاوسەرگیری، بەڵام لەڕووی ئەقڵییەوە نەگونجاوە بۆ ئەو ژیانە.

بەگوێرەی دکتۆرە دلۆڤان، ژیانی هاوسەرگیری هەمووی بەرپرسیارێتییە، لەپاڵ ئەو بەرپرسیارێتییەشدا دووچاری چەندین نەخۆشی دەبیتەوە، ئەگەر توانای ئەقڵیی پێگەیشتووت نەبێت، کە پاکوخاوێنیی خۆت بزانیت، بزانیت ژیانی ژن و مێرد چییە؟ سوڕی مانگانە چییە؟ هەموو ئەم هۆکارانە بەرەو چەندین نەخۆشیی جیاوازت دەبات، چ لەڕووی هەوکردنەوە یان نەزۆکییەوە بێت.

ئ.ل