سەردێڕ:

وەزارەتی کارەبا: بۆ زیادکردنی کارەبای نیشتمانی پێویستمان بە دابینکردنی غازە

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم بەپلانێکی درێژخایەن سەرقاڵی زیادکردنی کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتیمانیە لە سەرجەم وەرزەکاندا بە تایبەت هاوین و زستان.

لە ئێستادا دوو وسیتگەی کارەبا کە توانای بەرهەمهێنانی ٧٥٠ مێگاوات کارەبای هەیە ئامادەکراون و لە ژێر تاقیکردنەوەدان بۆ ئەوەی تا کۆتایی ئەمساڵ بخرێنەسەر کارەبای نیشتیمانی.

وەزارەتی کارەبا ئاماژە بەوە دەکات بۆ هەر زیادکردنێک پێویستیان بە دابینکردنی غازی سرووشتی هەیە لەلایەن وەزارەتی سامانە سرووشتیەکانەوە و بەرنامەی باشتر کردنی کارەبای تەواویان هەیە بەڵام پلانەکانیان ڕاناگەیەنن تا ئەو کاتەی غازە بۆ یەکەکانیان دابین دەکرێت.






10/13/2019 11:04:34 PM