هەمومان چوینەوە سەر ڕێچکەکەی خۆمان
AM:11:12:14/10/2021
7420 جار خوێندراوەتەوە
ئازاد کەریم
+
-
ڕۆژێک پاش هەڵبژاردن، نەوەی نوێ چووەوە سەر رێچکەکەی خۆی کە خزمەتکردن
و مانەوەیە لە بەرەی خەڵک، یەکێتی و پارتیش بەهەمان شێوە چونەوە سەر ڕێچکەکەی خۆیان
کە دزینی داهات و قوتی خەڵکە.
نەوەی نوێ لەلایەک دەستی کرد بە ناردنی تەنکەرە
ئاو و لە لایەکی تر پەرلەمانتارەکانی چونە ناو خۆپیشاندانی مامۆستایان و دادگایی
چالاکوانانی بادینان و تەنانەت کاندیدە تازە دەرچوەکانیشی چونەتە ناو خەڵکی ئەو
ناوچانەی کە تیایدا هەڵبژێردراون.
یەکێتی و پارتیش بەجارێک بەنزین و غاز و نەوتیان لەسەر خەڵک گران کرد
و کارەبایان کەمکردەوە.
بۆیە ئەگەر نەوەی نوێ بە سێ ساڵ دوو هێندەی دەنگەکانی
زیادی کردبێت و یەکێتی و پارتیش نیواو نیو دەنگیان کەمیکردبێت، وە هەردولاش لەسەر
هەمان ئەو ڕێچکەیە بڕۆن کە بوەتە هۆی گۆڕینی دەنگەکانیان، زۆر ئاسانە، پێشبینی ئەوە
بکەین چوار ساڵی تر دەنگی نەوەی نوێ لە چ ئاستێکدا دەبێت و یەکێتی و پارتیش لە چ
ئاستێک دەبن.