هەرێم رێک دەکەوێت؟
AM:11:32:10/09/2024
3764 جار خوێندراوەتەوە
بەهرۆز حاجی
+
-
ئەوەی دەگوترێت، سەبارەت
بەڕێککەوتن، لەنێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و ناوەند، جگە لە بانگەشەیەک لەلایەن
حکومەتی هەرێمەوە هیچی تر نییە.
لیستێکی مووچەی پاک و بێ
ناوی وەهمی بنێردرێتە بەغداد و مانگانە ناوی نوێی تێنەخزێنرێت، وەلێ خودی کێشەکە هەرئەوەبووە،
ئیدی ئەمە ڕێککەوتنی دوو لایەنی بۆ چییە، تەنها لایەن هەرێمە لەمەدا ویستی چارەسەری
ئەمەی نەبووە چونکە مەبەستی بووە، لە سایەی ئەو ناوە وەهمییانەدا پارەی زیادەی بۆ
بمێنێتەوە و کێشەکان بەردەوام بن بۆ ئامانجی حزبی بەکاری بهێنێت .
خاڵە سنورییەکان و گومرگیش کە سەرچاوەی دەوڵەمەندکردن و
پڕکردنی گیرفانی حزبە، بێگومان ئەمەیش پێشتر ڕێکەوتنی لەسەرکراوە لە سایەیی یاسای
بوودجەدا و دەبوو داهاتەکەی بگەڕایەتەوە بۆخەزینەی دەوڵەت، بەڵام بۆ هەردوو حیزبی
دەسەڵات دەبرێت و پایەکی سەرەکی مانەوەیانەو تەسلیمی ناکەنەوە، بۆیە شتێک نیە پێی
بڵێن ڕێکەوتنی تازە و تەنها کات بەڕێکردنەو کێشەکان، وەکچۆن پێشتر ڕێککەوتنی لەسەر
کراوە و جێبەجێ نەکراوە هەروا دەمێنێتەوە.
کێشەی بەقاچاخ بردنی نەوت
و وزەش لە دوای بڕیاری ئابوری سەربەخۆوە، چ بە بۆری یان تەنکەر کە ئێستا بەردەوامی
هەیە،کرۆکی کێشەکانە، ئەمەش کە مامەڵکردنی بەبڕیاری دادگای نێوەدەوڵەتی پاریس ڕاوەستێنرا،
دەبوو ئیتر هەرێم، بەئاسانی کێشەی مووچە و بودجەی چارەسەر بکرێت، بەڵام کاتێک هەر بەردەوام
بووە لە فرۆشتنی نەوت، بەڕێگەی تەنکەر مومکین نییە، نییەتی چارەسەری کێشەکانی هەبێت، بۆیە ئەوەی دانیشتنی لەسەرکراو ناوی نرا لێکتێگەیشتن، جگە لە دەمە زەردکردنەوەی ڕێکەوتنە جێبەجێ نەکراوەکانی
پێشوو هیچی تر نییە، تەنها ئامانج لێی پێشاندانی ئەو وێنە بێزراوانەی دەسەڵاتدارانی
هەرێمە، بۆ ڕووکەشێکی باشتر،هەتا هەڵبژاردنی داهاتوو و هیچی تر.