سەردێڕ:

سەبارەت بە سەردانی وەفدەکەی هەرێم

PM:10:21:14/09/2023
6396 جار خوێندراوەتەوە
بەهرۆز حاجی
+ -

نوسینگەی محمد شیاع السودانی،سەرۆک وەزیرانی عێراق لەڕاگەیەندراوێکدا،لەسەر چونی وەفدەکەی هەرێم،لەخاڵێکی ڕاگەیەنراوەکەیدا دەڵێت،جەخت لەچارەسەری کێشە دارایی و یاساییەکان کرایەوە بەپێی دەستوور و یاسا لەنێوان هەرێم و بەغداد،ئەم دەستەواژەیە،ئاماژەیە بۆ ئەوەی دۆخەکە گۆڕانێکی کاتییەو لەژێر فشاری بەرژەوەندییە نێوخۆیی وئیقلیمییەکانە، ئەو مژدانە بەخشینەوەی مێدیاو دەوروبەرەکەی سەرۆکی حکومەت وهاوەڵەکانی کە بەخەڵک و مووچە خۆرانی دەدەن،گوایە هەواڵی خۆش هەیە،هەربەکاتیی دەمێنێتەوە و نابێتە چارەسەرێک درێژە بکێشێت.

ئەو کەشەی لەئێستادا‌ هاتۆتە پێش،زیاتر پەیوەندی بە چەککردنی هێزەکانی کوردستانی ئێران و دوورخستنەوەیانە لە سنورەکان،ئەمەش ئەنجامی ئۆکەی تارانی بەدوادا هاتووە بۆ ئەوەی دەسەڵاتدارانی بەغداد چارەسەری گرفت و کێشەکان لەیاسایی و دەستورییەوە،بەسیاسی بکەن لەگەڵ هەرێم، لەدەرگادانی سەرۆکی حکومەت و وەفدە یاوەرەکەی لەدەرگای سەرکردەی حیزبە سیاسییەکانی عێراق لەپاڵ سێ سەرۆکایەتییەکەدا سەلمێنەری ئەو ڕاستییە،کە هەر ڕێککەوتنێک بێتە ئاراوە،سبەی ڕۆژێ ئەگەری جێبەجێنەکردنی،یاخود دووبارە بوونەوەی هەمان ململانێی نێوان هەردوولا دەست پێدەکاتەوە.ڕەنبگێ چارەسەری موچەخۆرانی هەرێم بەکاتی بکات،بەڵام بنەڕەتیی نییە.

کەواتە ئەوەی بۆخەڵکی کوردستان گرنگە،پابەندبوونی تەواوی هەرێمە بەبڕگەو مادەکانی ئەو پرۆژەیاسای بودجەیەیی کە خۆیان ڕێککەوتنیان لەسەری کردووە، کەلەکاتی ئیمزاکردنیدا کەسیان بەشەریکی خۆیان نەدەزانی،لەدەستکەوتەکەی.

ئەگەر ڕێککەوتنی سیاسی بەم جۆرەی ئێستا،جێگەی ڕێککەوتنی یاسایی،لەژێر سێبەری دەستوردا بگرێتەوە،دۆخی خراپی خەڵک و موچە خۆران و،قەیرانی دارایی و ئابووری،هیچ هەنگاوێکی باش نابڕێت.



گەلەری