سەردێڕ:

مێژووی پەرلەمانی کوردستان و سیستەمی هەڵوەشاوەی هەرێم

AM:11:41:01/06/2023
6932 جار خوێندراوەتەوە
دڵشاد کاوانی
+ -

پەرلەمانی کوردستان و حکومەتی هەرێمی کوردستان زادەی سیستەمی فەرمانڕەوایی خۆجێیی کوردستانە لە چواچێوەی سیادەی دەوڵەتی عێراق. دوای سی و یەک ساڵی یاخیبوون، بەرهەڵستکاری کوردان لە ژێر ناوی شۆڕشدا دژ بە حکومەتە یەک لەدوای یەکەکانی دەوڵەتی عێراقی و لە ئەنجامی داگیرگردنی وڵاتی کوێت و دروستبوونی شەڕی کەنداو و شکاندن و پاڵاوکردنی هێزی سەربازی عێراقی بە سەرۆکایەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و بەرەی دژ بە عێراقی لە ئۆپەڕاسیۆنەکانی بەناوی گورگ و ڕێوی و کەروێشک.

هێزەکانی عێراقی لە ئاسمان و وشکانی لە سنوورەکانی سعودیییە و کوێت تێکشکێندرا، سوپای عێراقی بەتەواوی پەکخرا. ئەمە بووە دەرەفەتێکی مەزن، کە هێزە سیاسییە کوردییەکان لە باکوور و لە باشووریش عەرەبی شیعە دژی حکومەتی بەعسی عێراق ڕاپەڕین. بە هۆی کۆچڕەوی ملیۆنی کوردان و کیمابارانی هەڵەبجە کەپێشتووتر ڕوویدابوو. هێزە کوردییەکان. توانیان ئەم هەڵە بقۆزنەوە و هەستی ڕای گشتی بجووڵێنن. بەمەش لەسەر پێشنیاری فەڕەنسا و بە پاڵپشتی ئەمریکا و بەریتانیا هێڵی دژفڕینی سی و شەش بۆ پاراستنی هاوڵاتیان کورد، لە نەتەوە یەکگرتووەکان. لەژێر بەندی ٦٨٨ ناوچەیەکی ئارام زامن کرا. بۆشاییەکی سیاسی لە هەرسێ پازێزگای هەولێر، دهۆک، سلێیمانی دروست بوو. بۆ هێزە سیاسییەکانی کوردی، دەرفەتێکی ڕەخساند کە ئیدارەی ئەم ناوچانە بکەن، بەتایبەتی پارتی و یەکێتی لە ئەنجامی ناکۆکی نێوانیان و کەڵەکەبوونی کێشە و گرفتەکانی سەردەمی شاخ لە ڕۆژی ٢ی ئایار ساڵى ١٩٨٨ بەرەیەکی کوردستانیان ڕاگەیاندبوو، کە مەسعود بارزانی وەک سەرۆکی بەرەکە دەستنیشان کرا. هەرچەندە بەرەکە لە (٨) حزبی باشووریی کوردستان پێکھاتبوو ئەوانیش : یەکێتی نیشتمانی کوردستان،پارتی دیموکراتی کوردستان ، حسک ، پاسۆک ، پارتی گەل ، حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان ، حیزبی شیوعی کوردستان-عێراق ، بزووتنەوەی دیموکراتی ئاشووری. بەڵام پارتی و یەکێیتی دوی راپەڕین توانیان ڕوڵی ئەو حزبانە لاوازبکەن، کارەکان لە نێوان خۆیان دابەش بکەن. بۆ یەکەم جار پەرلەمانی کوردستان لە ساڵی ١٩٩٢ درووست بکەن. لەوێش زۆرینە و هەیمەنەی ئەم دوو حزبە بەسەر پەرلەماندا زاڵ بوو. کە یاسای تەشریحیان بۆ کۆمەڵێک بوار دەرکرد و هەموارکردەوە. بەتایبەتی هەڵبژاردنی ساڵی ١٩٩٣. وەک یەکەم دەسپێکی هەڵبژاردنێکی سەربەخۆ و کێبڕکێ لەسەر ئەوەی کامە لایەن دەتوانێت زۆرترین ساختەکاری بکات، بۆ ئەوەی براوەی هەڵبژاردنەکەبێت. بەمەش بە ٤٣/٤٥ لە بەرژەوەندی پارتی یەکلابووەوە، بۆیە یەکێتی ئەنجامەکەی قبوڵ نەکرد. بۆ ئەوەش یەکەم حکومەتی هەرێم لەسەر ئەنجامی فیفتی فیفتی نیوە بە نیوە، درووستکرا. کە ئەمەش بووبە دەستپێکێک بۆ قووڵکردنەوەی کێشەکانی نێوان دوو حزبەکە و لە دۆسیەی گەندەڵیی و بردنی داهاتی سنوور و ئاودیوکردنی کەلوپەل و ژێرخانی کوردستان بۆ سنوورەکانی ئێران و تورکیا. پارەی باج و داهاتی گومرگییەکان دەچووە گیرفانی بەرپرسانی هەردوولا. تا لە ئەنجامی کەڵەکەبوون و ململانێی هەردوو لادا لەساڵی ١٩٩٣ یەکەم زەنگی شەڕی ناوخۆیان لێدا و بۆ ماوەی پێنج ساڵ، چەندین گەڕی شەڕی ناوخۆ بەڕێوەبرد، هێزە بیانییەکانی ئێران و عێڕاق و تورکیا تێیدا بەشداربوون و گەنج و لاوی کورد خوێنیان بە فیڕۆ ڕژا. خاکی هەرێم بەسەر هەردوو لا دابەش کرا. تا کۆتایی ساڵی ١٩٩٨ لە ڕێکەوتنی واشنتۆن لەسەر دەستی مادام مالدین ئۆڵبڕایت واژووکرا. کە قوربانیانی ئەم شەڕە بە نزیکەی سی و پێنج هەزار مەزندە دەکرێت. هەرچەندە سەرکردەی هەردوو لا ڕێکاوتنێکیان بەناوی ئیتفاقی ئیستراتیجی بۆ کاڵبوونەوەی قەیرانەکانی نێوانان ڕاگەیاند. بەڵام ئەمە تەنیا هەوڵێکی چەواشەکاری بوو بۆ ڕازی کردنی وڵاتانی ڕۆژئاوایی، بۆیە کاریگەرییە سەرکییەکانی ئەم شەڕە تاکوو ئێستا هەر وەک خۆی ماوەتەوە. وەک دوو زۆنی سەوز و زەرد و بوونی دوو هێزی پێشمەرگە و دوو هێزی ئاسایش و دژەتیرۆر. دوای ئەم هەموو فشارە نێودەوڵەتییانە، دواجار هەر یەک نەخرایەوە.

ئەزموونی پەرلەمانی لە هەرێم

دوای ئەوەی پەرلەمانی کوردستان لە ساڵی ١٩٩٢ درووست بوو. لە فراکسیۆنی زەرد و لای جەوهەر نامیق سەرۆکایەتی دەکرا. وەک ئەزموونێکی سەرەتایی جێگەی هیوا و ئومێدی هاوڵاتیانی کورد بوو. بەڵام بە هۆی کشانەوەی پارتی دیموکراتەوە. سەرۆکایەتی پەرلەمان و بەشێک لە ئەندامانی پەرلەمانەکە بۆ پیرمام ڕایانکرد. ئەمەش وەک یەکەم فەشەل و ئیفیلجبوونی یەکەم ئەزموونی پەرلەمانی لە هەرێم سەیردەکرێت. تا ساڵی ١٩٩٦ بارودۆخەکە پیچەوانەکرایەوە. سوپای عێراق ئاڵای عێراقی لەسەر پەرلەمانی کوردستان هەڵکرد و ئەم جارە فراکسیۆنی سەوز بۆ سلێمانی ڕایکرد و پەرلەمان دووبارە پەکخرایەوە. تا دوای هەڵبژاردنی ساڵی ٢٠٠٩ پەرلەمانی کوردستان وەک خراپترین و بێسەر و بەرترین پەرلەمانی جیهان سەیر دەکرێت.

پەرلەمانی کوردستان، بەفەرمی پەرلەمانی کوردستان-عێراق یان ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردستان-عێراق ئەنجومەنی نوێنەرانی دانیشتووانی ھەرێمی کوردستان و ھێزی یاسادانەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستانە. پەرلەمانی کوردستان بۆی ھەیە ھەر یاسایەکی فیدڕاڵی لە ھەرێمدا بخاتە کار کە بەدەر بێت لە تایبەتمەندیی دەسەڵاتەکانی فیدڕاڵی کە لە ماددەی ١١٠ی دەستووری کۆماری عێراقی فیدڕاڵیدا ھاتوون.[١] خولی چوارەمی پەرلەمان لە ١١١ نوێنەر پێک ھاتووە و سەرۆکی ئێستای ڕێواز فایەقە.

ماوی یاسایی خولەکانی پەرلەمان

بە پێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان دەبیت ئەندامانی پەرلەمان چوار ساڵ جارێک لە ھەڵبژاردنی گشتیی لە ھەرێمی کوردستاندا دەستنیشان بکرێن. لانی کەم دەبێ ٢٥٪ -ی ئەندامانی پەرلەمان ژن بن. دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان لە سەرۆکی پەرلەمان و جێگری سەرۆک و سکرتێری پەرلەمان پێک دێت. لەھەر ساڵێکدا دوو خولی بەستنی ھەیە، یەکەم لە ئازار تا کۆتاییی حوزەیران و دووەم لە ئەیلوول تا کۆتایی کانوونی یەکەم.

مێژووی خولەکانی پەرلەمانی کوردستان

خولی یەکەم (١٩٩٢–١٩٩٤).

دوای شکستھێنانی گفتوگۆکانی نێوان بەرەی کوردستانی و ڕژێمی سەدام، لە ٢٦ی تشرینی یەکەمی ١٩٩١ حکومەتی عێراق دەستی کرد بە کێشانەوەی دامودەزگا ئیدارییەکان لە ناوچەکانی کوردستان. بەرەی کوردستانی کە لە حەوت حیزب پێک ھاتبوو وەک دەسەڵاتی دیفاکتۆی ناوچەکە بیری لە دامەزراندنی سیستمێکی پەرلەمانی کردەوە لە ڕێی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنێکەوە. بۆ ئەمەش لێژنەیەکی تایبەتی لە ١٥ کەس لە سیاسەتوانەکانی ناو بەرەی کوردستانی پێک ھێنرا بەم ئەندامانەوە: ڕەشید عەبدولقادر، مەعرووف ڕەئووف، نازم حەوێزی، حاکم ئەمیر، شەمسەددین موفتی، مەحموود بابان، سەعدی بەرزنجی، خورشید شەوکەت، مستەفا عەسکەری، فەرسەت ئەحمەد، قەیس دیوالی، حەسەن عەبدولکەریم، بەختیار حەیدەری، قادر جەباری و، فەرەنسۆ ھەریری.

ئەم لیژنەیە دوای ئەوەی چەند دانیشتنێکی لە نێوان ٢٣ی کانوونی یەکەمی ١٩٩١ تاوەکو ٢٨ی کانوونی دووەمی ١٩٩٢ ئەنجام دا، پڕۆژە یاسایەکیان پێشکەش بە سەرکردایەتیی سیاسیی بەرەی کوردستانی کرد و لە ڕۆژی ٢٨ی نیسانی ١٩٩٢ لەلایەن بەرەوە بڕیاری لەسەر درا و بە ناوی یاسای ژمارە ١ بۆ ساڵی ١٩٩٢ یاسای ھەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنیی نیشتمانیی کوردستان – عێراق پەسەند کرا. ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمان لە ڕێگای دەنگدانی گشتی و نھێنی و ڕاستەوخۆ لە ١٩ی ئایاری ١٩٩٢ بە بەشداریی ٩٦٧٢٢٩ دەنگدەر ئەنجام درا. کە بەھاوکاری و پشتیوانیی چاودێرانی بیانی بەڕێوە چوو. بەپێی یاسای ھەڵبژاردن ھەر حزبێک دەبوایە ٧٪ -ی دەنگەکان بەدەست بھێنێ بۆ ئەوەی کورسییەکی پەرلەمان مسۆگەر بکات.[٢] ئەم لیستانە لە ھەڵبژاردنەکەدا بەشدار بوون:

بەپێی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن، کە لەلایەن دەستەی باڵای سەرپەرشتیاری ھەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردستان ڕاگەیەندرا، کە بە سیستمی نوێنەرایەتێی ڕێژەیی بەرێوەچوو، تەنیا لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان و لیستی ھاوبەشی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان و حیزبی زەحمەتکێشان ھاتنە نێو پەرلەمان لە کۆی ١٠٥ کورسیی پەرلەمان ھەریەک لە یەکێتی و پارتی ٥٠٪ی کورسییەکانیان بەرکەوت. جەوھەر نامیق سالم لە لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان ھەڵبژێردرا بۆ سەرۆکایەتیی پەرلەمان.

بەپێی بڕیارێکی سەرکردایەتیی سیاسیی بەرەی کوردستانی، ٥ کورسی بۆ مەسیحیەکانی کوردستان تەرخان کرا، کە ٤ ئەندامیان لە لیستی بزووتنەوەی دیموکراتی ئاشووری و ١ ئەندامیش بۆ لیستی یەکگرتووی مەسیحییەکانی کوردستان تەرخان کرا.

خولی ڕاگووزەری (٢٠٠٢–٢٠٠٥)

بەھۆی ھەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆ (شەڕی براکوژی)، لە ٢ی مایسی ١٩٩٤ نەتوانرا ھەڵبژاردنی خولی دووەم ئەنجام بدرێ. پەرلەمانی کوردستان لە ڕاگەیاندنێکی دیکۆمێنتیدا کە لە ١٩ خاڵ پێک ھاتبوو. چەندین لێژنەی مەیدانیشی بۆ چاودێریکردنی جێبەجێکردنی پرۆسەی ئاگربەست و بڕیاردانی ئاشتی لە بەرەکانی شەڕدا پێک ھێنا، ھەروەھا ٥٩ ئەندام بۆ ماوەی ١٠١ ڕۆژ لە ھۆڵێکی نێو پەرلەمان دژی شەڕی ناوخۆ پەناگیریی خۆیان ڕاگەیاند. بەڵام پەرلەمانیش بووە قوربانیی شەڕی ناوخۆ.

بەھۆی ڕێکەوتننامەی ئاشتی واشنتۆن کە لە ساڵی ١٩٩٨ بە ئامادەبوونی وەزیری دەرەوەی ئەوسای ئەمریکا مادلین ئۆلبرایت لە نێوان جەلال تاڵەبانی و مەسعوود بارزانی واژوو کرا، پەرلەمانی کوردستان یەکی گرتەوە. لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٢ یەکەم کۆبوونەوەی یەکگرتنەوەی کرد و ھەفتەیەکیش دوای ئەوە کۆبوونەوەی دووەمی یەکگرتنەوەی لە سلێمانی گرێ دا. ٢٣ نوێنەری یەکێتی گۆڕدران و نوێنەرێکی دیکەش بۆ پارتی زۆرکرا. ماوەی سەرۆکایەتیی ئەم خولەی پەرلەمان ٣ مانگ بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی ڕۆژ نووری شاوێس و ٢ مانگیش بۆ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتیی کەمال فوئاد دیاری کرا. بەڵام بەگشتی ئەم خولە درێژەپێدەری خولی یەکەمی ھەڵبژاردنەکانی سالی ١٩٩٢ بوو.[٣]

خولی دووەم (٢٠٠٥–٢٠٠٩)

لە ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٥ خولی دووەمی ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان ھاوکات لەگەڵ ھەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان ئەنجام درا. لە ھەڵبژاردنی خولی دووەمی پەرلەمانی کوردستان، ١٣ لیستی جیاواز بەشداریان کرد کە بە سیستمی نوێنەرایەتیی ڕێژەیی بەڕێوە چوو. تێیدا ١٧٥٣٩١٩ کەس لە دانیشتووانی ھەرێمی کوردستان بەشداریان تێدا کرد. لەم ھەڵبژاردنەدا، ژمارەی ئەندامانی پەرلەمان لە ١٠٥ ئەندام بۆ ١١١ ئەندام بەرزکرایتەوە. لە ئەنجامدا تەنھا ٣ لیست لەکۆی ١٣ لیستەکە، توانیان بگەنە پەرلەمان، ئەوانیش لیستی نیشتمانیی دیموکراتی کوردستان کە ١٠٤ کورسی و لیستی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستانی عیراق ٦ کورسی و لیستی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و سەربەخۆکان ١ یەک کورسییان بەدەست ھێنا. عەدنان موفتی سەرۆکی پەرلەمان و فەرسەت ئەحمەد عەبدوڵڵا سکرتێری پەرلەمان لە خولی دووەم بوون. ئەنجامی کۆتاییی ھەڵبژاردنەکان:[٤]

خولی سێیەم (٢٠٠٩–٢٠١٣)

ڕۆژی ٢٥ی تەممووزی ٢٠٠٩ خولی سێیەمی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەرێوە چوو کە ٢٤ لیست بەشداریی ھەڵبژاردنیان کرد، بۆ کێبرکێ لەسەر ١١١ کورسی و تێیدا ١١ لیست توانیان ڕێژەی یاسایی بەدەست بێنن و بێنە ناو پەرلەمان. حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان بایکۆتی ھەڵبژاردنەکانی کرد. ئەنجامی کۆتاییی ھەڵبژاردن لە نووسراوی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە ١٨ی ئابی ٢٠٠٩ ھاتووە: ئه‌رسه‌لان بایز ئیسماعیل (سه‌رۆكی په‌رله‌مان) حسن محمد سوره‌ محمد (جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان) فه‌رسه‌ت احمد عبدالله (سكرتێری په‌رله‌مان) محمد قادر عبدالله‌ ناسراو به‌دكتۆر كه‌مال كه‌ركوكی( سه‌رۆكی په‌رله‌مان بوو ده‌ستی له‌كار كێشاوه‌یه‌وه‌) [٥]

خولی چوارەم(٢٠١٣–٢٠١٨).

خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان لە ٢١ ئەیلوول ٢٠١٣ لە ھەرێمی کوردستان بە شێوەی نیمچە کراوە بەڕێوە چوو ٣١ لیست بەشداریان لەم ھەڵبژاردنە کرد بەڵام تەنھا ١٧ لیست توانیان ببنە خاوەن کورسییەکانی پەرلەمان، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و ڕاپرسی ھەرێمی کوردستان ئەنجامی کۆتایی ڕاگەیەند: یوسف محمد صادق عبدالقادر سەرۆکی پەرلەمان لەسەر لیستی گۆڕان و جعفر ئیمنکی لەسەر لیستی پارتی.[٦]

خولی پێنجەم 2018

بەپێی ماددەی یەکەم بڕگەی یەکەم لەیاساى ژماره‌ (2)ى ساڵى 2017 ى یاساى دابه‌شكردنى ده‌سه‌ڵاته‌كانى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم به‌سه‌ر دامه‌زراوه‌ ده‌ستوورییه‌كانى هه‌رێم، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کودرستان بە مەرسوومی ژمارە 1 ی ساڵی 2018 رۆژی 30/9/2018 دیاری کرد وەک وادە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان.

بەپێی راگەیێنراوی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی لەهەرێمی کوردستان ژمارەی 3085461 هاوڵاتی مافی دەنگدانیان هەبوو لەو ژمارەیە 1845979 هاوڵاتی بەشداری پرۆسەی دەنگدانیان کردوە کەرێژەی بەشداری هاوڵاتیان دەکاتە 59٪. لەو هەڵبژاردنەدا 29 لیست بەشداری هەڵبژاردنیان کردوو لە ئەنجامدا 16 لیست توانیان کورسی پەرلەمانه بەدەست بهێنن. ڕێواز فایق سەرۆکی پەرلەمان لەسەر لیستی سەوز و هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەڕلەمان لەسەر لیستی زەرد. دواتر دەستی لەکار کێشایەوە بوو بە زانا مەلا خالد.

دەرچوواندنی یاسا

بڕیاردان لەسەر ڕێککەوتننامەکان و یەکلاکردنەوەی کێشەی چارەنووسیی گەلی کوردستان و دەسنیشانکردنی پەیوەندیی یاسایی لەگەڵ دەسەڵاتی مەڵبەندی ناولێنانی سەرۆکی وەزیرانی ھەرێم و متمانەدان بە ئەنجومەنی وەزیران و کێشانەوەی متمانە لێیان و پەسندکردنی بودجەی گشتیی و نەخشەکێشانی گەشەپێکردن و بڕیار لە سەردانیان و چاودێریکردنی دەسەڵاتی جێبەجێکردن و پشتیوانەی یاساییی ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان.

ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان پشتیوانەی یاساییان ھەیە، کە پاراستنی یاسایی پێویستیان بۆ دابین دەکات تاکو بە ئازادی ئەرکەکانیان جێبەجی بکەن و، ئەندام لەسەر دەربڕینی بیروڕاری لە کاتی ئەنجامدانی کارەکەی لە ئەنجومەندا لی پرسینەوەی لەسەر نەبێت و نابی ڕاوەدوو بنرێـت، یا بگیرێت لە کاتی خولەکانی کۆبوونەوەی ئەنجومەندا بەبی ڕەزامەندیی ڕاوەدوو پەرلەمان، تەنیا لە بارەی ئەوە نەبی، کە لە تاوانێکدا گیرا بی، ھەروەھا نابی ئەندام ڕاوەدوو بنرێتیان بگیرێت لە دەرەوی کاتی خولی بەستنی ئەنجومەن بەھۆی تاوانێک بە بی وەرگرتنی ڕەزامەندیی سەرۆی پەرلەمانی کوردستان تەنیا لەو بارەدا نەبێت کە لە تاوانێکدا گیرا بێت. کەچی ئەم حاڵەتانەی سەرەوە لە خولی چوارەم و پێنجەم بەرامبەر چەند پەرلەمانتارێکی بزوتنەوەی گۆڕان و نەوەی نوێ و کۆمەڵی دادگەری ڕوویداوە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لێیان دراوە و ڕێگری کاری پەرلەمانتاریان لێ کراوە. تەنانەت لە خولی یەکەم و لە خولی چوارەم پێشێلکاری بەرامبەر سەرۆکی پەرلەمان ئەنجامدرا.

دروستکردنی لیژنەکانی پەڕلەمان

بەپێی ماددەی ٣٧ی پەیڕەوی ناوخۆی پەلەمانی کوردستان، لیژنە ھەمیشەیییەکانی ئەنجومەن لەیەکەم خولیدا کە دوای ھەڵبژاردن دەبەسترێت پێکدەھێنرێن و لە پێکھێنانیاندا، ئارەزووی ئەندامان وپسپۆرییان ڕەچاودەکرێت. بەپێی ماددەی دووەمی بریاری ژمارە ١١ی ساڵی ٢٠٠٩ بڕگەی ٣ لەماددەی ٣٩یەمی ھەموارکراو، ھەموار دەکرێت و بەم شێوەیەی خوارەوە دەخوێندرێتەوە: لیژنەی ھەمیشەیییەکان لەژمارەیەک ئەندام پێکدێن کە لە پێنج ئەندام کەمتر نەبن و لەیازدە ئەندامیش زیاتر نەبن و ھەر لیژنەیەش لەناو ئەندامانیدا سەرۆکێک و جێگرێکی سەرۆک و بڕیاردەرێک بۆ خۆی ھەڵدەبژێرێت کە خۆی لە (١٩) لیژنە دەبینێتەوە.

 یەکەم ئەزموونی ئۆپۆزسیۆنی هەرێم

هەرچەندە بەر لە درووستبوونی بزوتنەوەی گۆران هێزەکانی وەک یەکگرتووی ئیسلامی و بزووتنەوەی ئیسلامیی و حزبی شیوعی کوردستانی، زیاتر وەک ئۆپۆزسیۆنێک خۆیان دەنوواند وەلێ پێیەکیان لە حکومەت و پێیەکەی تریان لە دەرەوەی حکومەت بوو. واتە خاوەنی ئسیقڕاری سیاسیی خۆیان نەبوون، لە لایەن هەردوو هێزی باڵادەستەوە، باربووی دارایی دەکران، بۆیە هەرگیز وەک ئۆپۆزسیۆنێکی ڕاستەقینە دەرنەکەوتوون. لە لایەکی دیکەوە پارتی چارەسەری کوردستانی سەر بە باڵی پارتی کرێکارانی کوردستان و حزبی کۆمۆنیستی عێراق خاوەن هێزی جەماوەری نەبوون، بۆیە هیچ کورسییەکیان لە مێژووی سیاسی پەرلەمانی هەرێم نەبووە. کەچی بزوتنەوەی گۆڕان وەک قەوارەیەکی سیاسیی بەهێز لە هەناوی یەکیێتیی نیشتمانی لەدایکبوو، بە سەرۆکایەتی نەوشیروان مستەفا بە ناوی لیستی گۆڕانەوە بەشداری لە ھەڵبژاردنەکانی ٢٥ی تەممووزی پەرلەمانی کوردستانی کرد، و لە کۆی ١٠٠ کورسی ٢٥ کورسی بەدەستھێنا، بەشداری لە ھەڵبژاردنەکانی کانوونی دووەمی ٢٠١٠ی ئێراقی کرد.

نەوشیروان مستەفا لەنێو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە باڵی ڕیفۆرم بوو، دوای ئەوەی نەیتوانی ڕیفۆرم لەنێو یەکێتیدا بکات لە ساڵی ٢٠٠٦ وازی لە کاری حیزبی ھێنا و دەستی کرد بە کاری ڕاگەیاندن وەک دەرکردنی ڕۆژنامەی ڕۆژنامە، ماڵپەڕی سبەی، کەی ئێن ئێن، ڕادیۆی دەنگی گۆڕان و سەنتەرێکی ڕاپرسی.

لەناوەڕاسی ساڵی ٢٠٠٩ دا بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نەوشیروان مستەفا لەگەڵ ھاوەڵەکانی بە لیستێکی نوێ و بەناوی گۆڕانەوە دەستیان کردەوە بە کاری سیاسی، لەپێناو گۆڕینی سیستەمی حوکمڕانی و ڕۆشنکردنی بوودجەی ھەرێم و جیاکردنەوەی حیزب لە دەسەڵات، ڕەچەشکێنی و زیندووییەتی بۆ پەرلەمانی کوردستان گەڕاندەوە.

لیستی گۆڕان ڕکابەرێکی سەرەکی لیستی کوردستانی بوو، کە ژمارەیەکی زۆری جەماوەری شاری سلێمانی لەگەڵدابوو. سەرجەمی دەنگەکانیش ٥١٪ی لە شاری سلێمانیی بەدەستھێنا، ئەویش لە ئەنجامی ناڕەزایی ھاووڵاتییانەوە هات لە دەسەڵاتی کوردی لە ماوەی ١٨ ساڵی حوکمیدا بەتایبەتی شاری سلێمانی کە لە چوار ساڵی ڕابردوودا لەلایەن یەکێتیی نشتیمانیی کوردستانی دەسەڵاتدار لە پارێزگای سڵیمانی پەراوێزخراوییەکی پێوە دیاربوو، بە بەراورد لەگەڵ شارەکانی تری ھەرێمی کوردستان کە لەوێ پارتی دیموکراتی کوردستان دەسەڵاتدار بوو و خزمەتی زیاتری شوێنەکانی خۆی (پارێزگای ھەولێر و دھۆک) دەکرد، کە ئەوەش بەھۆی ئەوەی ھاووڵاتییانی ئەم شارە شەوانە بۆ بزووتنەوەی گۆڕان دەڕژانە سەر شەقام و کۆڵانەکان و ئاھەنگ و خۆشی خۆیان دەگێڕا. بۆیە لە سەرەتاشەوە پێشبینی دەکرا ئەم لیستە چواریەک یان بۆ سێیەکی دەنگەکان بەدەست بھێنێت.

گرفت و ئاریشەکانی بەردەم بزووتنەوەی گۆڕان

بزوتنەوەی گۆڕان چونکە لەسەرەتادا لە هەناوی یەکێتیی لەدایکبوو، بەشێک لە بەرپرسیارییەتی مێژوویی شەڕی ناوخۆ و گەندەڵیی و قۆڕغکاریی پێشووی دەسەڵادارییەتی دەکەوێتە ئەستۆ. هەربۆیەشە جێگەی موتمانەی تەواوی جەماوەری نەبوو، بەڵکوو زۆرتر هەڵڕشتنی ڕق وتووڕەیی بوو بەرامبەر بە دوو حزبی باڵا دەست. کادیرەکانیشی بەشیک بوون لە خراپی سیستەمی دەسەڵاتدارییەتی هەرێم. بە تایبەتر دوای ڕێکەوتن و سەردانی کردنی رێکخەری گشتی گۆڕان بۆ دەباشان و سەریڕەش و ڕێکەوتنی لەگەڵ هەردوو حزبی دەسەڵاتدار. بەمە گورزێکی کوشندەی جەماوەری بەرکەوت. بەتایبەتی لەدوای کۆچی دواییکردنی نەوشێروان مستەفا لە ئایاری ٢٠١٧ گۆڕان بێ ڕێکخەری گشتی مایەوە تاکوو لە ھەڵبژاردنی ٢٥ی تەممووزی ٢٠١٧ لە ھەڵبژاردنی ناوخۆییدا عومەری سەید عەلی بە ڕێکخەری نوێی بزووتنەوەکە دیاریکرا. عومەری سەید عەلی لەدوای نەوشێروان بووە دووەم ڕێکخەری بزووتنەوەکە و گەڕانەوە بۆ ناو هەمان ئەو حکومەتەی کە لە کاتی بانگێشەی هەڵبژاردن ڕەتیان دەکردوە. بەم جۆرە بزوتنەوەی گۆران وەک هێزێکی ئۆپزسیۆنی ڕاستەقینە کاریگەری خۆی لە دەست دا و لە خوڵی چوارەم خاوەنی (٢٤) کورسی بوو. بەڵام لە خولی پێنجەم نیوەی کورسییەکانی لەدەست دەدات و دەبێتە خاوەنی (١٢) کورسی پەرلەمانی.

جووڵانەوەی نەوەی نوێ وەک کاریگەرترین ئۆپزسیۆنی هەرێم

جووڵانەوەی نەوەی نوێ پارتێکی سیاسییە کە لە ساڵی ٢٠١٧دا لەلایەن شاسوار عەبدولواحیدەوە دامەزراوە.[٢] کە پێشووتر شاسوار عەبدولواحید لە ساڵی ٢٠١٠ دامەزرێنەر و خاوەنی کۆمپانیای نالیا و تەلەڤیزیۆن و ڕادیۆی نالیا بوو، کەناڵەکانی ئێن ئارتی چەندین جار رووبەرووی هەڕەشە و داخستن بوونەتەوە[٥] ساڵی ٢٠١١ تەنها سێ رۆژ دوای دەستپێکردنی پەخشەکەی بە هۆی پشتگیریکردنی لە خۆپیشاندەران و گواستنەوەی هەواڵی خۆپیشاندانەکان وەک هەڕەشەیەک لەلایەن کۆمەڵیک کەس سوتێنرا. سەرباری ئەوەی شاسوار عەبدولواحد زۆترینی دژایەتی سیاسی دەکرا، هەوڵی تیرۆکردنی درا، بە برینداری ڕزگاری بوو. لە ساڵی ٢٠١٣ پڕۆژە چاڤی لاندنی تەواو کرد کە بە یەکێک لە شوێنە گەشتیاریارییە دیارەکانی سلێمانی دادەنرێت. لە ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨، جووڵانەوەی نەوەی نوێ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ھاوپەیمانێتی لەگەڵ تەڤگەری ئازادی و بەرەی دیموکراسی بۆ ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی عێراق و کوردستان ڕاگەیاند.[٣] لە ھەڵبژاردنی ٢٠١٨ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، نەوەی نوێ توانی ٤ کورسی بەدەست بھێنێت. ھەروەھا لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان توانی ٨ کورسی بەدەست بھێنێت. لە ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ٢٠٢١ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەھەر ١٥ بازنەکەی ھەرێم و کەرکووک ١٥ کاندیدای دیاری کرد لەو ژمارەیە ٩ کەس توانیان دەنگی پێویست بەدەست بھێنن و کورسی پەرلەمان مسۆگەر بکەن.

جووڵانەوەی نەوەی نوێ و ئایندەی سیاسیی

جووڵانەوەی نەوەی نوێ لەلایەن کۆمەڵیک گەنج و نووسەر و چاڵاکوانی مەدەنی، بەناوی ئەنجوومەنی باڵای نەوەی نوێ بە سەرۆکایەتی سەرۆکێکی گەنج شاسوار عەبدولواحید ڕابەرایەتی دەکرێت. کە بە هیچ دۆسیەی گەندەڵی و خیانەتی نیشتیمانی تاوانبار ناکرێت. بە بەهێزترین ئۆپسزیۆن و چاڵاکترین هێزی سیاسی ناو پەرلەمان دادەندرێت.

١-لە زۆربەی گرفت و قەیرانەکانی پەیوەست بە قوتی خەڵک لێبڕینی مووچەی فەرمانبەران و دۆسییەی نەوت و ئەو بابەتانەی بەرژەوەندی گشتی خستۆتە مەترسی، لە پەرلەمانی کوردستان لە بەرەی خەڵک بوون. هیچ ئیتفاقێکی سیاسی و سازشیان لەسەر داواکانیان نەکردووە و ئەگەر ئەو پڕۆژانەش بە هۆی زۆرینەی دەنگ تێپەڕکرابێت. ئەوا پەنایان بۆ جووڵاندنی شەقام بردووە و سەرۆکی بزووتنەوە و ئەندامی ئەنجوومەنی باڵایان لە پاڵ ئەندامەکانیان هاتونەتە سەر شەقام، بەم هۆیەشەوە زۆرترینی ئەندامەکانیان ڕووبەرووی هەڕەشە و کوشتن و زیندانکردن بوونەتەوە. بەتایبەتی لە بادینان.

٢-جووڵانەوەی نەوەی نوێ پێچەوانەوەی بزووتنەوەی گۆڕان کە سەرۆکایەتی لە شاری سلێمانییە بەڵام کارکردنی جووڵانەوەکە لەسەرجەم شار و شارۆچکەکانی کوردستانە.

٢-لەماوەی ڕابردوو جووڵانەوەی نەوەی نوێ زۆرترینی لۆبیی کردووە و زۆرترین قونسڵگەری و نوێنەرانی سیاسیی وڵاتانی جیهانی سەردانی سەرۆکی جووڵانەوەکەیانی کردووە و ئەمەش ئاماژەیەکە، کە ئەم جووڵانەوەیە لە ماوەیەکی نزیکدا ببێتە بەدیلی بەهێزی هەردوو حزبی دەسەڵاتداری هەرێم.

٣-سەردانی ئەو دوایەی شاسوار عبدولواحد بۆ وڵاتی ئێران کە کاریگەری ڕاستەوخۆی بەسەر گۆڕانی نەخشەی سیاسی هەرێمەوە هەیە و پێشوتریش ئێران دەستێکی باڵای لە گۆڕانکاری لە بالانسی سیاسی عێراق و سوریا و لوبنان و یەمەنەوە هەبووە.

٤-جووڵانەوەی نەوەی نوێ چالاکترینی فیدراسیۆنی کوردییە، لە پەرلەمانی عێراق، کە ژمارەی کورسییەکانی ٩ کورسییە، بەڵام لەسەر زۆربەی دۆسییەکانی پەیوەست بە گەلی کورد، پێچەوانەی پارتی و یەکییەتی هەنگاو دەنێت.

٥-جووڵانەوەی نەوەی نوێ خاوەنی زۆترینی سکاڵاکانە لەسەر دۆسیەکانی هەرێم لە دادگای فیدڕالی عێراق.

٦-جووڵانەوەی نەوەی نوێ دوای لیستی سەوز کە مێژووێکی درێژخایەنی لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ سەرکردە و کەسایەتییەکانی عێراقی هەیە، بە دووەم فدراسیۆن دێت، لە ماوەیەکی کەمەی تەمەنیدا زۆرترینی پەیوەندی سیاسی لەگەڵ هێزە عێراقییەکان بەستووە، دەتوانێت بۆ بەرژەوەندی جووڵانەوەکە و داخوازییەکانی بەکاربێنێت.

٧-جووڵانەوەی نەوەی نوێ، تا ئێستا نەچۆتە پاڵ هیچ ڕێکەوتن و هاوپەیمانیەتییەکی پارتی و یەکێتی. لە بنەڕەتدا، ڕێکەوتن لەگەڵ ئەم دوو هێزە ڕەت دەکاتەوە و خواستی لەوە گەورەترە کە وەک هاوبەشێکی سیاسیی کاریان لەگەڵ بکات.

٨-لە سەرەتای درووستبوونی جووڵانەوەکە بە ڕاشکاوی ئەوەیان ڕاگەیاندووە کە کار لەسەر لاوازکردنی دەسەڵاتی پارتی و یەکێتی دەکەن، بە کردەوەش ئەنجامیان داوە و پێچەوانەی شەرموونی ئۆسزیۆنەکانی دیکە، ئەوان نەیان شاردۆتەوە کە داوای جێگرتنەوەی دەسەڵاتیان دەکەن.

هەڵوەشاندەوەی پەرلەمانی کوردستان

دواین دەستکەوتی سیاسیی جووڵانەوەکە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی کوردستان و شەڕعیەت سەندنەوە لە درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان بوو. لە ڕێگەی بردنەوەی سکاڵایەک لەلایەن شاسوار عبدولواحد سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ و کاوە عبدولقادر سەرۆکی لیستی نەوەی نوێ و یوسف محمد سەرۆکی پیشووی پەرلەمانی کوردستان، لە دادگای فیدرالی عێڕاقی. ڕۆژی سێ‌ شەممە، دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری پەرلەمانی كوردستان بۆ درێژكردنەوەی تەمەنی، بەپێی یاسای ژمارە ۱۲ی ساڵی ۲۰۲۲ ی تایبەت بەدرێژ کردنەوەی خولی پێنجەمی پەرلەمانی هەرێم کە بڕیارێکی نادەستورییە. لە بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی دا هاتووە هەر كارێك پێچەوانەی دەستوور بكرێت هەڵوەشاوە دەبێت بەپێی ماددەی 13 و نابێت هیچ بڕیار و یاسایەك هەبێت پێچەوانەی دەستوور و بۆ ئەوەش "یاسای بەردەوامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستانە. کە ببووە خوێکی ساسیی لە هەرێم لە دەرەوەی یاسا و ڕێسایی دیموکراسی پێشووتر ئەمە بە زەبری زۆرینە و کوتەک لەناو پەرلەمان بە شێوەیەکی نادەستووری درێژکردنەوە بۆ سەرۆکایەتی هەرێم و حکومەت و پەڕلەمان ئەنجام دەدرا. ئەمە بووە دستپێکێکی نوێ و گوڕانکارییەکی گەورە، گەر جووڵانەوەی نەوەی نوێ بەم ستایلە سیاسییەی ئێستای بەردەوام بێت. دوورنییە لە ماوەیەکی کەمدا جێ پێ بە پارتی و یەکێتی لەق بکات. بێتە سەر کورسی دەسەڵات.

سەرچاوەکان

ڕۆژنامەی وەقائیعی کوردستان.

پەیجی فەرمی ئەنجومەنی پەرلەمانی کوردستان.

گەلەری