سەردێڕ:

ئەگەر گوێ لەئێمە ناگرن ئەوا گوێ لەدۆستە بیانییەکانتان بگرن

AM:10:28:18/05/2022
3948 جار خوێندراوەتەوە
سەردەشت محەمەد
+ -

ململانێیەکانی ناوخۆی هەرێم و قوڵبونەوەی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغداد و بەکارهێنانی داهاتی هەرێمبۆبەرژەوەندی شەخسی و حیزبی و بەرتەسکردنەوەی سنوری ئازادی ڕادەربڕین لەکوردستان و دەستگیرکردنی ڕۆژنامەوسان و چالاکوانانی مەدەنی، دواجار دۆستەدەرەکیەکانی هەرێمی کوردستانی هێنایەگۆو هەردوێنێ، ماسیۆ تولەر، باڵۆزی ئەمەریکا لەعێراق سەرکردایەتی کوردی ئاگادارکردوە لەوەی کە قەوارەی دەستوری هەرێم لەبەردەم مەترسیدایە و ئەمە پێشوتریش، جێنین هێنیس پلاسخارت، نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لەعێراق، هۆشداری دایە بەرپرسانی هەرێم و ڕایگەیاند: چاوەڕێ مەبن تاکۆتای ئەم هەرێمەتان بۆبمێنێت.

ئەگەرچی ئەم هەمووساڵە نوسەران و ڕۆشنبیران و ڕۆژنامەنوسان و ئەوانەی کە هەمیشە لەخەمی بەرژەوەندی گشتیدابوون لەکوردستان، ئەمەیان بەگوێی دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستاندا داوە و پێیان ڕاگەیاندون ئەوەی ئەم کەشتییە دەگەیەنێتە کەناری ئارامی تەنها و تەنها یەکبونی نێوخۆی و ڕێزگرتنە لەئازادی ڕادەربڕین و هەوڵدانە بۆ بۆچارەسەرکردنی ئەولێکترازانە نیشتیمانیەی کە بەهۆی بەرژەوەندی تەسکی حیزبایەتی لەکوردستاندا دروست بوەو ئەوەی وادەکات نەیارەکانی کورد هەرگیزنەتوانن ببنەمەترسی بۆ سەر قەوارەی هەرێم، بەتەنها گوێگرتنە لەداواڕەواکانی خەڵک و جێبەجێ کردنی ئەرکی سەرشانتانە وەک بەرپرس و کاربەدەستی ئەم هەرێمە، بەڵام بەداخەوە تائەم چرکەساتەش هێزێک یاخود کابینەیەک دروست نەبوو کە گوێ لەم هەموو هاوارەبگرێت کە دۆستەکان لەناوخۆدا دایان بەگوێ دەسەڵاتدارانی هەرێمدا،

ئێستا نێگەرانییەکان بەو ڕادەیەگەیشتون دۆستەدەرەکییەکانی کورد پەیتاپەیتا هۆشداری دەدەن و کاربەدەستانی هەرێم لەمەترسییەکانی سەرقەوارەی هەرێم ئاگاداردەکەنەوە، بۆیە لێرەوە پێویستە سەرکردایەتی کورد لەباشور لەم غرورەسیاسییە کۆڵبدەن و ئەگەر گوێ لەدۆستەکانی ناوخۆ ناگرن ئەوا دەبێت ئەوپەیامانەی دۆستەکانیان لەدەروە بەهەند وەربگرن و پێداچونەوەیەک بەسیاسەتی خۆیاندابکەن، بەداخەوە ئەگەرچی ئەم هەمووساڵە ئێمە باشتر لە دۆستەدەرەکیەکان پەنجەمان خستۆتە سەربرینەکان و چارەسەرەکانیشمان باشترلەوەی ئەوان خستۆتەڕوو، بەڵام لەبری ئەوەی گوێیەک هەبێت بۆبیستنی ئەو هەموودەنگ و هەوارە کەچی زۆرجار بەنەیار و دوژمنی حکومەت و خاک و خەڵک و هەندێکجار بەئاژاوەگێڕ و جارجارەش بەتیرۆرست لەقەڵەم دەدراین، هەندێک جاریش گردبونەوە و ناڕەزایەتییەکانمان لەبەرامبەر خراپی دۆخی حکومڕانی لەهەرێم بە دەستی دەرەکی لەقەڵەم دەدراو لایەزال تائێستاش برپرسانی حکومەت و ئەوانەی کەتەنها خەمیان پاراستنی بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان و حیزب و بنەماڵەکانیانە هەرئەو تێڕوانینەیان بۆ ئەم هەموو دەنگە ناڕازیانە هەیە.

ئەوەتا خراپی دۆخی هەرێم لەهەموو ڕوویەکەوە بەو ئەندازە گەیشتووە کە دۆستەکانی کورد لەدەرەوەش هەمان داوای نوسەران و ڕۆژنامەنوسان و ڕۆشنبیرانی کوردستانیان هەیەو پێیانوایە ئیدی پێویست دەکات سەرکردایەتی کورد سنورێک بۆ ئەو هەموو تاڵانی و بەهەدەردانی سامانی وڵات و خراپ بەکارهێنانی دەسەڵاتە دابنێن، ئەگەرنا ئەوا گۆڕانکاری گەورە لەکوردستاندا ڕودەدات، بەداخەوە کەڕەنگە گۆڕانکاریەکان بەجۆێک بێت هیچ لایەک لە دەسەڵات و لەخەڵکی هەرێمی کوردستانیش دڵخۆش نەبن بەدەرئەنجامی ئەوگۆڕانکاریانە.

بۆیە چیدیکە پێویستەسەرکردایەتی کورد پێداچونەوەیەک بەخۆیاندابکەن و ئەگەر گوێ لەئێمە ناگرن ئەوا گوێ لەدۆستە بیانیەکانتان بگرن.

گەلەری