قازی بگۆڕن بە موختار با حەل بێت !
PM:03:08:15/05/2022
4640 جار خوێندراوەتەوە
ئاسۆ عەبدوڵەتیف
+
-
وادیارە قازی، باش تێناگات لە دۆخی ئاوایی.
دەقە یاساییەکانی عێراق بۆچی کورتخایەنە و بڕناکات، هێزی
تەنفیزیی و ئیجرائیی نییە، چونکە خۆی کەمخوێنە لەبەردەم خوێنی عەسابەو بەهێزەکاندا،
کەمخوێن و بیمارە بە بڕی ئەو لۆژیکەی عەسکەرو تفەنگبەدەستەکان و ڕێککەوتنە نهێنییەکانی
دەرەوەی یاساکان. هیچ دەقێکی یاسایی لە حاموڕابییەوە تا ئەوانەی دادگای باڵای فیدڕاڵی،
جاسم محمد عەبود حەمادی و تیمەکەی، بەرگەی شریخەی چەک و میتۆدی سەختی هێزەکان و گەمەی
دانوستانەکانی نەگرتوە، بەتایبەت هێزێک نەوت و پاڵاوگەو جوگرافیاو چەکی هەبێت، یانی
ئاسان نییە بە دەرکردنی یاسایەکی فیدڕاڵیی وشک لەناو سیستمێکی تائیفی و فەوزەوییدا
دەستکاریی بازووی هێزەکان بکەیت و لەقاڵبیان بدەیت؟
هەموو ئەو هێزانەی
بڕیارە حکومەت پێک بهێنن لای تەیاری سەدری و کوردو سوننەو چوارچێوەی هەماهەنگیی، خۆیان
هێزەکەن، عەڕابی یاساکانن، گوێی قازی و یاسادانەرەکە لە مشتیاندایە، یاسای دەستوریی
و جینائی و مەدەنی لای خۆیانەو لاستیکییە، خاوەن هێزو بلۆکی گەورەی سەربازیی و کێڵگەی
نەوتی و پاڵاوگەن، تەنها ڕێککەوتنی نهێنی و پێدانی پۆستەکان یەکلاکەرەوە دەبێت.
دەڵێن کاتی خۆی ئاغایەک کێشەیەکی زەوی و زاری دەبێت لەگەڵ خوردە مالیک و قازیەکە ئەچێ بەڕقاو
بۆی چارە ناکات، ئیدی ئاغاکە بە پیاوەکانی دەڵێت ئیتر ئاسانە و چارەم کرد، دەڵێن چۆن
جەناب عالی؛ دەڵێ قازیەکەم گۆڕی بە موختار، وادیارە قازی باش تێناگات لە دۆخی ئاوایی.