سەردێڕ:

چەتە سیاسیە حوکمڕانەکانی هەرێم

PM:12:19:23/01/2022
3920 جار خوێندراوەتەوە
کاوە عەبدولقادر
+ -

چەتە سیاسیە حوکمڕانەکان لەهەرێم ئەوانەی ئێستا حوکمڕانی هەرێمی کوردستان دەکەن جگە لەکۆمەڵێک سیاسی چەتە لەسەر داهاتی میللەت شتێکی تر نین.

ئێوە سەیرکەن؛ کارەبا لەهەرێم بەرهەم دەهێنرێت دەیفرۆشنەوە بەموسڵ کەچی خەڵکی خۆمان بێ کارەبان، غاز لەهەرێم بەرهەم دەهێنرێت بەقاچاغ دەینێرنە وڵاتانی دەرەوە کەچی لای خۆمان ئەزمەی غازە و خەڵک لەنوێژی بەیانیان دەچێتە سەرە ئەوجاش دەستی ناکەوێت.

نەوتی هەرێم بۆتە نیعمەت بۆ کۆمپانیا بیانیەکان و تورکیا و ناوچەکە بەرپرسە چاوچنۆکەکانی هەرێم بەهۆی بازرگانی نەوت بوونە خاوەنی چەندین ملیار دۆلار کەچی هاوڵاتیانی هەرێم بەسێ ساڵ جارێک بەرمیلێک نەوتیان پێ نادرێ.

بەنزین و گازی هەرێم رۆژانە دەیان هەزار بەرمیل دەپاڵێورێت و دەفرۆشرێتە حکومەتی عێراق و داهاتەکەی دەچێتە گیرفانی سیاسیە حکمڕانە بازرگانەکان کەچی دیسان خەڵکی هەرێم بەنزین لەئیمارات و ئێران و تورکیا دەکڕێت بەنرخێکی گران کەجارێکی تر هەمان ئەو سیاسیە بازرگانانە قازانجێکی تری لێدەکەنەوە.

خۆراک و دەرمان و جگەرە و...هتد، سەرجەم پێداویستیەکانی تری رۆژانەی خەڵک هەمووی لەرێگای کۆمپانیاکانی ئەو سیاسیە بازرگانانە هاوردە دەکرێت کەئێستا حوکمڕانی هەردوو زۆنی زەرد و سەوز دەکەن بەکەمترین کواڵێتی و زۆرترین نرخ قازانجێکی خەیاڵی دەکەن.
ئەمانە زەڕەیەک ویژدان و بەرپرسارێتی و هەستی نیشتمانی و نەتەوایەتیان نیە و کۆمەڵێک سیاسی حوکمڕانی بازرگانی مشەخۆری مافیان کە جگە لەپارە و قازانج چاویان هیچ شتێکی تر نابینێت.

گەلەری