سەردێڕ:

سەردەمێکى نوێ

PM:02:44:14/07/2025
2960 جار خوێندراوەتەوە
بەرزان عومەر
+ -

لە دوای ریفراندۆم و رووداوەكانی شانزەی ئۆكتۆبەر و هەڵە كەڵەكە بووەكانی هەردوو حزبی دەسەڵات لە کوردستانی باشوور، زیاد نیوەی خاكی هەرێمی كوردستانیان لەدەستدا، باشترین هەڵوێستی هەردوو هێزی دەسەڵاتداران ئەو كات، تەخوینی یەكتریان دەکرد، هەریەکەشیان بە جاش و خائین تۆمەتبار دەكرد، كەسیان بەرپرسیارێتی ئەو شكستە گەورەیان نەگرتە ئەستۆ و دام و دەزگا فەرمیەكانی هیچ رۆڵێكیان نەبوو لە دیاریكردنی هۆكارەكانی ئەو شكست و زیانە گەورەیەی خاك و خەڵك، هیچ كام لەو دوو هێزە دوای رووداوەكان نەك هیچ هەوڵێكی جدیان نەبوو بۆ گەڕانەوەی ئەو ناوچانە، بەڵكو داگیركردنی ئەو ناوچانە بووە ئەمری واقع و درایە دەستی قەدەرەوە دەبێ چاوەڕوانی رووداوێكی موعجیزە ئاسابین بۆ ئەوەی ئەو ناوچانە جارێكتر بگەڕێنەوە باوەشی نشتیمان، ئەمەش بێ باج نەبووە بە تایبەت بۆ دانشتوانی كوردی گوند نشینەكان، كە لە ڕێگەی عەرەبی هاوردەو هێزە عێراقێكانەوە ناوە ناوە دێنە سەر بەرهەمە كشتوكاڵیەكانیان، زۆرجار پەلاماری ناڕەوا دەستگردنە سەر كەرەستەكان و تەنانەت گرتن دەبنەوە، ئامانجی زۆرێكیان بە زۆر دەیانەوێ دەستبگرنە سەر زەوێكانی كوردی رەسەنی ناوچەكەو دواین هەوڵی حكومەتی عێراقی و سونەكانی ناوچەكە تەعریبكردنی كفرییە لە ڕێگەی بە قەزاكردنی قەرەتەپە.

نەبوونی خزمەتگوزاری و هەلی كار و پشتگوێ خستنی شارۆچكەكە چ لە لایەن حكومەت و چ لەلایەن ئیدارەی گەرمیانەوە خێزانێكی زۆری شارۆچكەی كفری ناچاركرد كرد كۆچبكەن بۆ شارەكانتر لە ١١/٧/٢٠٢٣ كۆمەڵێك گەنج و چالاكوان و رێكخراو و خەڵكی شارۆچكەی كفری، خێمەیەكیان هەڵكرد بۆ ماوەی مانگێ جگە لە داوای خزمەت گوزاری هەلی كار، بابەتی دیمۆگرافیا مەترسی و لەدەستدانی ناوچەكەیان بەڕێگەی جیاواز دەدایە گوێی دەسەڵاداران و دەیان گوت ناوچەی كفری و دەوروبەری با بەدەری سەعدیەو گوڵاڵەو بەدرەو جەسان نەبرێ و لەدەستمان نەچێ.

ئەوەی ئێستا حكومەتی عێراقی لەڕێگەی چەند ئەندامێكی ئەنجومەنی عێراقی بە ڕەگەز عەرەبی سونەی خەڵكی ناوچەكە دەیكەن، پێچەوانەوەی دەستور و ماددەی ١٤٠ دەیانەوێ ناحیەی (قەرەتەپە) بەقەزا بكەن كە ناوچەیەكی كێشە لەسەرە ، هەریەك لە ناحیەكانی كۆكز و جەبارەو نزیكەی ٣٠ گوند لە قەزای كفری جوێ بکرێتەوە بخرێتە سەر (قەرەتەپە)، بەتایبەت دوای ئەو گرێبەستەی كە وەزارەتی نەوتی عێراقی لەگەل كۆمپانیای هیلالی قەتەری كردوویەتی بۆ دەرهێنانی نەوت لە بیری (چاڵۆ خالد ) بیرە نەوتێكانی سنوری قەرەتەپە تا سنوری غەڕە و پەڵكانە، بەمەش دەیانەوێ هێزەكانی سوپای عێراقی بهێننە ئەو ناوچانە، پاشەكشێ بە هێزەكانی پێشمەرگە بكەن بۆ ناوچەكانی قەرەبڵاغ، هێزەكانی عێراق هەر ماوەیەك جارێ جولە بەهێز دەكەن لەناوچەكەدا ئەمەش كاردانەوەی نەرێنی خەڵكی ناوچەكەی لێكەوتەوە، هەڵبەتە گومان لەوەدا نییە، پارتی و یەكێتی خاك و خەڵكی ئەو ناوچانە بەتەنها بۆ دروشم و سەوداو مامەڵەی گیرفانیان و دەنگەكانیان كاتی هەڵبژاردن دەوێت، بەڵام ئەوی پێویستە هێزەكانی دەرەوەی پارتی و یەكێتی لە ڕووی قانوونی و سیاسی و لەبەغدا خەمی جدی ئەم پرسە هەستیارە بخۆن و ڕێگری لێ بكەن، بە پێیەی بەقەزاكردنی ناحیەی قەرەتەپە پێچەوانەی دەستووری هەمیشەییە بەتایبەت بڕگەی دووەمی ماددەی ١٤٠ كەلە دەقەكەیدا هاتووە: 'ئەو بەرپرسياريەتيەى لەسەر شانى دەسەلآتى ڕاپەڕاندنە لە حكومەتى ئينتيقاليدا كە لە مادەى (٥٨) لە ياساى بەڕێوەبردنى دەولَەت بۆ قۆناغى گواستنەوەدا ئاماژەى پێكراوە، بەردەوام دەبێت و دەكەوێتە ئەستۆى دەسەلآتى ڕاپەڕاندنى هەلَبژێردراو  بەگوێرەى ئەم دەستوورە بۆ ئەوەى بە تەواوى جێبەجێ بكرێت ( ئاساييكردنەوە، سەرژمێرى، لە كۆتاييدا ئەنجامدانى ڕاپرسى لە كەركوك و ناوچەكانى تر كە ناكۆكيان لەسەرە بۆ دياريكردنى ويستى هاوڵاتییان).

گەلەری