نان و شکۆداری
PM:05:13:23/06/2025
2708 جار خوێندراوەتەوە
بەرزان عومەر
+
-
بە درێژایی مێژوویی سیاسی لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا
پرسی نان و شکۆداری، وەک هاوشێوەیی پرسەکانی تری وەک "ناسێونالیستی و ئاین و
قەوارە و خاک" زۆرترین بازرگانی پێوە دەکرێت، بەکارهێنان و هەڵبژاردنی هەر
پرسێکیش بە پێی قۆناغەکان دەگۆڕدرێت و دەگونجێدرێت، سەودا و مامەڵەی پێیوە دەکرێت،
دواین سەوداگەریش دەگەڕێتەوە بۆ لێدوانە سەیرەکەی سەرکردایەتی کوردستانی باشوور،
پێش ئەوەی شرۆڤەی پشت پەیامەکە بکەین، گرنگە لەوە تێبگەین، کە کۆمەڵگایی کوردی لە
ژێرسایەیی دەسەڵاتی خۆماڵیدا چ ئۆقرەیەکی گرتووە، نان و شکۆی تاچەند پارێزراوە،
ڕوونە ئەوەی لێرەدا دەگوزەرێ، سیستەمێکە سیخاناخە لە پوچی و هەمەجیەت، ئەم
ناجۆریەش لە شێوازی حکمڕانیدا، هاونشتیمانیان تووشی گەورەترین کۆسپ چەرمەسەری
بوونەتەوە، هۆکاری ئەمەش هەست نەکردن بە بەرپرسیارێتی و بێباکی سیاسیانە،بۆ
ئەم مەبەستەش چێترە، ئاوڕ لە ئاکتێکی سیاسیانەی دوو بیرمەندی گەورەیی ڕۆژئاوایی
بدەینەوە، کە پانتاییەکی گەورەیان لە مێژوویی فکری سیاسیدا داگیرکردووە کە
ئەوانیش(ئەفڵاتۆن و ئەرستۆی) یونانین، کە پێیان وایە،خراپترین پەتایەك کە
تووشی دەسەڵات دەبێت پەتایی دووركەوتنەوەیە لە نادادی و یەکسانی، ئارمانج لەم بۆچوونەش
پیادەکردنی سیاسەتێکی هەڕەمەکیانە و خراپ بەكارهێنانی دەسەڵات و مۆنۆپۆڵکردنی کۆی
سێکتەرە گرنگەکانی حکومڕانییە، لۆ زیاتر ڕامکردنی تەواوی کۆمەڵگای کوردەواری،
کەوایەئەوەی هەنووکە دەگوزەرێت لە لایەن
هەردوو ماڵباتی حكوموڕان لە کوردستانی باشوور، ئەو پەڕیخراپی ئەقڵیەتی ئیدارەی کوردیە، تژی و سیخناخە لە
ناجۆری و نابەرپرسیارێتی، پێڕەوی کردنی دەسەڵاتێکی پۆپۆلیستانەی ڕووت، بەبێ حساب
كردن بۆ دامەزراوە شەرعیی و یاساییەکان، بە بێ هیچ ڕەچاوکردنێکی بەرژەوەندی
گشتیانە، ئەم بەگرنگ تەماشانەکردنەش وای كردووە "نان و كەرامەت" ی کۆی
کۆمەڵگای ببێتە جێگەی موزایەدە و بازرگانی پێوە بکرێت.
دوای ئەو
ڕاستیانەی لەهەمبەر دەسەڵاتە بەڕبەڕیزمە خۆماڵیەکە خرانە ڕوو، لێرەدا پرسێک دێتە
ئاراوە بەم جۆرە خۆی بەیان دەکات و دبێژێت:بۆچی پرسی نان دەبەسترێتەوە بە پرسی شکۆداریەوە؟؟
لە بەرسڤدا
دەڵێن بە درێژایی مێژوویی کوردەواری و لە ناو فەرهەنگ و کەلەپووری کوردەکاندا،
شکۆداری وەک گەورەترین هێزی ناوەکی، لەناو تاکی کوردیدا گرنگیەکی تایبەتی هەبووە،
وەک جۆرێک لە پیرۆزی لێی دەڕوانرێت، هەمیشە گەر هەوڵێک هەبووبێت بۆ لەکەدارکردنی
شکۆداریەکەی، جێگەی قبوڵکردن نەبووە ن نابێت و داکۆکی کردن لێی ئەگەرێکی حەتمییە،
بازرگانی کردن پێوەی یان بەشێوەیەک لەشێوەکان جێگەی مشتمڕ و مساومات لەسەری
گەورترین باجی لەسەر دراوە تا دەگاتە گیان بەخشینیش، چونکە کۆمەڵی کوردەواری
ئامادەیی تەواوەتی هەموو گیان بەخشینێک بووە، تەنها لەپێناو مانەوەو هێشتنەوەی ئەو
وزە ناوەکییەیی کە پێی دەڵێن کەرامەت و شکۆمەندی، چونکە پاراستن و داکۆکیکردن لە
شکۆمەندی تاک، پەیوەندی بە خۆاڕگری و گوتاری مانەوەی کۆمەڵگاوە هەیە، وێناکە
بەجۆرێکە بەتەواوی ڕەهەندێکی پیرۆزی پێدراوە، هاوشێوەی پیرۆزی خاک و پیرۆزی ئاین،
لێرەوە دەتوانینن ئەوەهەڵهنجێنین، کاتێک مێژوویی سیاسیی هەندێک لەسەکردەکانی کورد
بەرەو خلۆربوونەوە دەچێت، ئیدی بۆ ڕێگریکردن لە گڵۆڵە لێژیەکەیان، دێن لە ڕێگەی
بەکارهێنانی هەستی پاکانەی کۆمەڵەوە هاوسەنگی بۆ مێژوویی سیاسی خۆیان بگێڕنەوە،
لەوەش تێدەگەین ئەو دەبڕینانە هێندە نیشاندانی واجیهەی خودیانەی خۆیانە، بەهیچ
شێوەیەک خەم نیە بۆ داکۆکیکردن لە قوت و بژێوی فەرمانبەرانی هەرێم، ئەم دربڕین و
هەڵوێستانەش زیاتر بیانووی بە حکومەتی فیدڕاڵی دا، هەوشێوەی ڕیفراندۆمی ساڵانی
پێشوو.
زمان بەرپرسیارێتیە، دۆخی
فەرمانبەرانی هەرێم لە مەترسیدایە، دەکرا لە بری زمانێکی زبر و ڕەق، زمانێکی
سیاسیانە و دبلۆماسیانە بەکار بهێنرایە، لانی کەم سودێکی دەبوو، گەرچی سەمەڕەکەشی
پیچێک بووایە، بۆیژی دەسەڵاتە خۆماڵیەکەی خۆمان کەمتری نەکردووە، بە بەراورد بەو
دەسەڵاتەی کە خۆتان ناوتان لێناون شۆڤێنی، ئیدی بەسیەتی، بەسیکەن ئەم گەوجاندن و
فریودانەی خەڵکەکەی خۆتان فەرمانبەرانی هەرێم تاقەتیان چوو لەو هەموو نواندن و خۆ
بەپاڵەوانکردنەتان، ئێوە هاوشێوەیی دۆنکیخۆتەکەی سێرڤانتسی ئیسپانین، بەخەیاڵ
خۆتان لێبووەتە پاڵەوان و ڕزگارکەری گەلێک، کەمێک سەیری دەوروبەری خۆتان و
گەلەکەتان بکەن، تێدەگەن کە چۆن ڕۆڵتان لە درووسکردنی دوو جهاندا هەیە، جیهانێکی
بەهەشتیانە بۆ خۆتان و ماڵباتەکانتان، جیهانێکی بەرزەخیانە بۆ گەلەکەتان،
زۆرینەیەكی برسی توڕە كەمینەیەكی ملیونێری بێ منەت دروست كردووە کەرامەت دەمێکە
هەپروون هەپروون کراوە بە دەستی ئێوەو هاوکارەکاتانەوە، ئەوا خاکفرۆشی و سامان
دۆشین و برسیکردن و داڕووخانی سیستەم و تێکشکاندنی تاکیش لەو لاوە بووەستێت.
لە ( تۆلستۆیان
) پرسی نشتیمانت لە كوێیە وتی لەو جێگایەی كە كەرامتم پارێزاوبێ ئێمە
دەزانینكەرامت لە شەقام لە نەخۆشخانە لە
شەقام لە ستی گرنگترە بۆیە گرنگە دەسەڵات و دەزگاكان ڕێز لە لەمرۆڤ بگرن بێ ڕێزی
بە مافی خەڵكی نەكەن هەژاری مانای بێ كەرامەتی ناگەیەنێت بەڵكو هەژار خستنی خەڵك
بێ كەرامەتییەئێمە
تێدەگەین هەرجارێک ململانێ تایبەتیەکانتان لەگەڵ ناوەند گەورە دەبێت، ئیتر دێن لە
ڕێگەی پەیجە فەیک و میدیا سێبەرەکانتانەوە، کەیسێکی بۆ درووست دەکەن و تێکەڵ بە
دۆزی ناسێونالیستی و نەتەوەی دەکەن، هەرکاتێک ئەم دەستەتان کەشف دەبێت پاشان دێن
دەیبەستنە وە بەکەرامەت و شکۆداری تاکی کوردیەوە، هەندێک چەمک و زاراوەی سۆزداری
دادەتاشن، کە "گوایە ئێمە دەرۆزەکەر نین"، قوربان ئێوە واتان کرد
دەرۆزەکەربین، گەلێکتان دووچاری دەرۆزەکردن کرد.
بۆیە شێرکۆی مەزن لەچەند دێڕێکدا جوانتر دەریدەبڕێت و دەڵێت: تۆ چوزانی کرێچێتی چییە و رەنگی چۆنە تۆ لەرزوتای سکی خاڵیت نەگرتووە تۆ تووشی لەت و پەتبوونی دەروون و پوکانەوەی هیوا نەبوویت خۆ بەستنەوە بە تۆوە جۆرێکە لە خۆبەستنەوە بەسەرابەوە.