جه‌نگی (ئێران - ئیسرائیل)
PM:02:39:21/06/2025
4784 جار خوێندراوەتەوە
گه‌نجۆ خه‌سره‌و محەمەد
+
-
له ناوه‌ڕاستی كۆبونه‌وه و لێكنزیكبونه‌وه‌كانی (ئێران
– ئه‌مریكا) سه‌باره‌ت به به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كانی ئێران و موشكه بالستیه‌كان
ئیسرائیل هێرشێكی فراوان و چڕی كرده سه‌ر بنكه ستراتیجیه ئه‌تۆمی و سه‌ربازیه‌كان
ئه‌مه جگه له به ئامانج گرتنی به‌هێزترین فه‌رمانده سه‌ربازیه‌كان و زاناكانی
بواری ئه‌تۆمی ئێڕانی كه ده‌كرێ بڵێین ئێران غافلگیركرا به گفتوگۆكانه‌وه كاتێك
(ترمپ) باسی له نزیكی ڕیكه‌وتن ده‌كرد له‌گه‌ڵ ئێران له‌لایه‌كی تر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی
به‌ریتانیا ده‌یگوت هیچ ئاماژه‌یه‌ك بۆ لێدان له ئێران له ئارادا نیه بۆیه له
ڕۆژی یه‌كه‌می شه‌ڕه‌كه كه به (٢٠٠) فڕۆكه‌ی هه‌ره پێشكه‌وتوو ده‌ستی به هێرش
كرد كه زۆرترین زیان و قوربانی به‌ركه‌وت كه ئه‌مه‌ش به مانای ته‌واوه‌تی ڕاگه‌یاندنی
جه‌نگ دێت له پێناو پارێزگاری كردنی له (وجود) ی ئیسرائیل كه زیاتر له (٤٠)
ساڵه ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی سڕینه‌وه‌ی ئیسرائیل و مردن بۆ ئیسرائیل (مرگ در اسرائیل)
ده‌ڵێته‌وه، سروشتی سیاسه‌تی ئیسرائیلی وایه زوو دوژمنه‌كه‌ی ده‌ناسێنێت و هه‌ستی
پێده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی به ووردی كاری له‌سه‌ر بكات و هه‌موو خاڵه به‌هێز و لاوازه‌كانی
دیاری بكات له پێناو دووباره نه‌بونه‌وه‌ی هۆلۆكۆستێكی تر كه هیتله‌ر به‌سه‌ری
هێنان.
ئه‌م شه‌ڕه به‌شێكی سه‌ره‌كیه له هاوكێشه‌ی
جیۆپۆڵتیكی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و گۆڕانكارییه‌كانی، بۆیه ته‌نها به‌م شه‌ڕه
كۆتایی نایه‌ت و بۆته (جیۆپۆڵتیكی دۆمینه) چونكه كه‌وتنی شام و تاران بۆ توركیا
درێژده‌بێته‌وه هه‌روه‌ك (ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی) ده‌ڵێت ئامانجی ئه‌م شه‌ڕه توركیا،
كه ڕه‌نگه دواتر پاكستانیش بگرێته‌وه وه‌ك هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی
و نیشتمانی ئیسرائیل.
به گشتی ده‌كرێت ڕه‌هه‌نده ستراتیجی و جیۆستراتیجه‌كان
ئه‌م جه‌نگه له‌لایه‌نی ئێرانی و ئیسرائیلی له‌م چه‌ند خاڵێك بخه‌ینه ڕوو:
١- هێرشه‌كانی ئێران
هێنده‌ی هه‌بوونی چاورچێوه‌یه‌كی میدیایی
له پێناو ڕازی كردنی ڕای گشتی ئێرانی بووه هێنده زیانه‌ی نه‌بووه، به‌ڵام
هێرشه‌كانی ئیسرائیل ئامانجی ستراتیجی گرنگی به‌ده‌ست هێناوه به تایبه‌ت له
بواری به ئامانج گرتنی زاناكان و فه‌رمانده‌كان و بنكه ئه‌تۆمی و قاعیده سه‌ربازیه‌كان.
٢- گه‌یشتنی
مۆساد بۆ ناو خاكی ئێران به جۆرێك بتوانن فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان دروست بكه‌ن له
ڕیگه‌ی پارچه‌ی یه‌ده‌گه‌وه و دواتر كۆمه‌ڵێك ئامانجی وورد له ناو ئێران بپێكن
نیشاندانی گه‌وره‌ترین شكستی هه‌وڵگری ئێرانیه. ئه‌مه جگه له هاككردنی سیسته‌می
به‌رگری ئێران له ڕۆژی یه‌كه‌می هێرشه‌كه كه به تۆڕێكی سیسته‌ماتیك هه‌موو
هێزی به‌رگری ئاسمانی به‌یه‌كه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه كه ئه‌مه‌ش بۆ پرۆسه‌ی
هاككردن ئاسانه.
٣- ئه‌م جه‌نگه
ڕه‌نگه پرسی ئابوری یه‌كلایی بكاته‌وه چونكه تێچووی ڕۆژانه بۆ هه‌ریه‌كه‌یان
زۆره بۆ نمونه ئه‌م سێ ڕۆژه‌ی دوای كه ئێران هایپه‌رسۆنیكی به‌كار هێنا تێچووی
به‌رگری ئیسرائیل (١.٢)ملیاری ڕۆژانه‌ی تێپه‌ڕاند. له‌به‌رامبه‌ر تێچووی هه‌ر
ڕۆكێتێكی هایپه‌رسۆنیك ده‌گاته (١٦-١٧) ملیۆن دۆلار، واته له هه‌ر گوژمێكی (١٠٠)
رۆكێتی تێچوه‌كه‌ی ده‌گاته (١.٦) ملیار دۆلار، كه ئه‌مه‌ش بۆ ئێرانێكی ئابوری
لاواز ئه‌سته‌مه به‌رگه‌گرتنی.
٤- هه‌ڵئاوسانی
ئابوری له ئێران و گرانبوونی نرخی به‌نزین شڵه‌ژانێكی گه‌وره‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی
دروست كردووه به جۆرێك كه ده‌ست كه‌وتنی نان ئه‌سته‌م بووه، ئه‌مه جگه له‌و
كۆچه بێ شوماره‌ی خه‌ڵكی تاران كه رؤژانه زیاتر له (٢٠) هه‌زار كه‌س تاران
جێده‌هێلن.
٥- له ڕووی
جوگرافیه‌وه ڕووبه‌ری ئێران (١.٦٤٨.١٩٥) كم2 به‌ڵام ڕووبه‌ری ئیسرائیل
ده‌گاته (٢٢.٠٧٢)كم2 به‌مه‌ش ئێران نزیكه‌ی (٧٥) هێنده‌ی ئیسرائیله،
به‌مه‌ش ئێران خاوه‌ن قوڵایی ستراتیجیه.
٦- ژماره‌ی
دانیشتوانی ئێران ده‌گاته هەشتاو نۆ ملیۆن و ٨٧٥ هەزار كه‌س، له‌به‌رمبه‌ردا
ژماره‌ی دانیشتوانی ئیسرائیل ده‌گاته ١٠ ملیۆن و ٩٤ هەزار كه‌س، بۆیه له ڕووی
هێزی دانشتوانه نزیكه‌ی ٩ هێنده‌ی ئیسرائیل ده‌بێـت، كه ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری هه‌یه
له‌سه‌ر هێزی سه‌ربازی و ژماره‌ی جه‌نگاوه‌ران.
٧- سه‌باره‌ت
به چڕی دانیشتوان، ده‌وڵه‌تی ئێڕان چڕی دانیشتوانی ده‌گاته ٥٤ كه‌س/كم2 به‌ڵام چڕی دانیشتوانی ئیسرائیل ده‌گاته (٤٥٧)كه‌س/كم2 بۆیه به‌رژی
چڕی دانیشتوان له ئیسرائیل ده‌بێـته خاڵێكی نه‌رێنی چونكه ئه‌گه‌ره‌كانی
قوربانی دانیشتوان زیاتر ده‌كات، به تایبه‌ت له ئه‌گه‌ری گه‌یشتنی موشكی ئیران
به ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوونی دانیشتوان.
٨- دابه‌شبوونی
جوگرافی دانیشتوان له ئێران زیاتر له ناوچه‌كانی باكوره به تایبه‌ت له تارانی پایته‌خت كه ده‌گاته نزیكه‌ی (١٩)
ملیۆن كه‌س، وه‌ناوچه‌كانی تری كه‌نار ده‌ریاچه‌ی قه‌زوین، كۆبونه‌ی نزیكه‌ی (٧٦٪)
دانیشتوان له‌سه‌نته‌ری شاره‌كان به‌تایبه‌ت
له ته‌لئه‌بیب صفد و عكا طبریا و حه‌یفا كۆبونه‌ته‌وه،بۆیه ده‌كرێت بڵێین
دابه‌شبونی دانیشتوانی هه‌ردوو ووڵات گونجاو نیه له كاتی شه‌ڕ.
٩- نه‌بوونی
سنوری هاوبه‌ش یه‌كێكه له تایبه‌تمه‌ندییه سه‌ره‌كیه‌كانی ئه‌م شه‌ڕه‌یه واته
ئه‌مه شه‌ڕی به‌ره‌یی و سه‌نگه‌ر نیه، به‌ڵكو شه‌ڕی ڕۆكێت و فڕۆكه ژیری ده‌ستكرد
و هێزی ئاسمانیه. بۆیه له‌م شه‌ڕه تیۆری جیۆپۆڵتیكی (ئه‌لیكسه‌نده‌ر دیسڤرسكی)
زاڵ ده‌بێـت كاتێك پێی وایه (هێزی ئاسمانی كلیلی سه‌ركه‌وتنه) ئه‌و هێزه‌ی
بتوانێت ئاسمان كۆنتڕۆڵ بكات واته زه‌وی وده‌ریاش كۆنتڕۆڵ ده‌كات، كه ئێستاش
ئاسمانی ئێڕان به ته‌واوی كۆنتڕۆڵ كراوه.
١٠- هه‌ریه‌كه له ئێران و ئیسرائیل چاوه‌ڕیی ئه‌و
كاردانه‌وه سه‌ربازییه قورسه‌ی یه‌كتریان نه‌ده‌كرد، بۆ نمونه ئێران پێی وابوو
وه‌ك چه‌ند جاره ئیسرائیل چه‌ند گورزێك ده‌وه‌شێنێـت و ته‌واو، له‌به‌رمبه‌ردا
ئیسرائیل چاوه‌ڕێی ئه‌و كاردانه‌وه گه‌وه‌ری ئێرانی نه‌ده‌كرد به به‌كارهێنانی
موشه‌كه هه‌ره‌پێشكه‌وتوه‌كانی هایپه‌رسۆنیك، بۆیه خه‌ریكه ئامانجی ئیسرائیل له
مه‌رجی بونی (ئێرانێكی بێ موشه‌كی ئه‌تۆم و بالستی) ده‌بێـته ڕووخانی ڕژێمی
ئێران.
١١- ئه‌وه‌ی
جێگه‌ی سه‌ره‌نجه هاوبه‌شه ئێراینه‌كان كه ناسراون به (پڕۆئێرانی) كه مه‌به‌ست
لێی گروپ و میلیشیا نزیكه‌كانی ئێرانه وه‌ك (حزب الله، حوسیه‌كان، حه‌شدی شعبی،
حه‌ماس، جیهادی ئیسلامی) تا ئێستا ته‌نها ته‌ماشاكه‌رن هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كیان نیه
له كاتێك كه ئێران تاق و ته‌نیایه له‌م جه‌نگه به‌رامبه‌ر به ئیسرائیلێكی
پڕاوپڕ له پشتیوانی ئه‌مریكا و ئه‌وروپا.
١٢- مه‌ترسی
ته‌قینه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری له هه‌ردوو ووڵات هه‌یه، ئه‌گه‌ر ڕه‌وشی كۆمه‌ڵایه‌تی
ئێران له هه‌ڵاوسان و گرانیه‌وه مه‌ترسی ته‌قینه‌وه‌ی هه‌بێت، ئه‌وا له
ئیسرائیل و ترس و دڵه‌ڕاوكێ دروستی ده‌كات.
١٣- له‌وه‌ته‌ی
ئیسرائیل له (١٩٤٨) دروست بووه وه‌ك یه‌كه‌یه‌كی سیاسی تا ئێستا گورزی سه‌ربازی
وای به‌رنه‌كه‌وتووه، بۆیه ئێران وه‌ك دژبه‌ری هه‌موو ڕۆژئاوا ده‌بینرێت.
١٤- شكاندنی
هاشوشی (سونه) به هه‌موو ده‌وڵه‌ت و گرپ و حزبه‌كانیه‌وه به‌هه‌موو فكره
رزگاری خوازه‌كانی و به‌هه‌موو عه‌ره‌ب، كه له ساڵی (٤٨) وه چه‌ندین شه‌ڕی به
كۆمه‌ڵیان دژی ئیسرائیل كرد و شكستیان هێنا.
١٥- ده‌ركه‌وتنی
مه‌ترسی ئێران و نیشانی وه‌ك پاڵه‌وان به‌رامبه‌ر ووڵاتانی هه‌رێمی به تایبه‌ت
ووڵاتانی كه‌نداو، بۆیه دووباره ئه‌مریكای پێی گوتن ئه‌مریكا نه‌بێت ئه‌و
ووڵاتانه ژه‌مێك خواردنن بۆ ئێران.
١٦- ئێران له
ئێستادا دوو ئاڕاسته‌ی شه‌ڕی هه‌یه (ئاڕاسته‌ی ناوخۆ) كه مۆساد له ڕیگه‌ی شه‌به‌كه‌یه‌كی
سیخوری ئه‌نجامی ده‌دات، له‌لایه‌كی ترهه‌ڵاوسانی ڕه‌وشی كۆمه‌ڵایه‌تی ناوخۆی
ئێران كه له ئان وسات دایه، وه (ئاڕاسته‌ی ده‌ره‌وه) كه خۆی له موشه‌ك و
فڕۆكه و ئه‌لیكترۆنیات ده‌بینێته‌وه.سه‌باره‌ت به كه‌وتنی
ڕژێمی ئێران كۆمه‌ڵێك ڕه‌هه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی ووڵاتانی زلهێز دێته
گۆڕێ ڕه‌نگه ڕوسیا و چین نه‌رمی بنوێنن له لاوازكردنی ئێران ئه‌ویش به‌پێی ڕیكه‌وتن،
به‌ڵام زۆر ئه‌سته‌مه ڕێگه به ڕووخانی ڕژێمی ئێرانی هاوپه‌یمانیان بده‌ن، چونكه
ئێران له ستراتیژی ڕووسیا تاكه ده‌روازه‌ی گه‌یشتنه به ئاوه گه‌رمه‌كانی كه‌نداو
به‌تایبه‌ت دوای له ده‌ستدانی سوریا، سه‌باره‌ت صین له ئێستادا ئێران بۆته سه‌رچاوه‌یه‌كی
سه‌ره‌كی دابین كردنی ووزه بۆ صین به نرخێكی هه‌رزان، له‌لایه‌كی تر به نزیك
بونه‌وه‌ی هه‌ژموونی ئیسرائیل و ئێران له نزیك سنوره‌كانی صین ڕه‌نگه زیاتر صین
گه‌مارۆ بدات پێگه‌ی صین له معادلاتی ئقلیمی بخاته مه‌ترسیه‌وه.
بۆیه به گشتی ئه‌وه‌ی
ئێران ئه‌مڕۆ به‌سه‌ری باجی كاره‌كانیه‌تی له ڕیگه‌ی پرۆئێرانیه‌كان كه هه‌ر ڕۆژه‌ی
شه‌ڕی ده‌برده حه‌وشه‌ی ووڵاتێكه‌وه (عێراق - لبنان – یه‌مه‌ن – فه‌ڵه‌ستین -
سوریا)، بۆیه ده‌بێـ چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ش بكه‌ی ڕۆژێك شه‌ڕه‌كه ده‌گاته حه‌وشه‌ی
خۆت پڕیشكه‌كه تۆش بگرێته‌وه.
كورد له هاوكێشه‌ی شه‌ڕی
(ئێران – ئیسرائیل) ده‌كرێ لێكدانه‌وه‌ی ئه‌رێنی بكرێ سه‌ره‌ڕای شڵه‌ژانی دۆخی
ئابوری به شێوه‌یه‌كی كاتی كه ڕه‌نگه كورد وه‌ك كاره‌كته‌رێكه ناده‌وڵه‌تی
پرشكی زیانه‌كانی به‌ربكه‌وێته، به‌ڵام هه‌میشه كورد له قه‌یران و شه‌ڕه‌كان ده‌ستكه‌وتی
هه‌بووه، له شه‌ڕی یه‌كه‌می جیهانی مه‌لیك محمود كرا به مه‌لیكی كوردستان له شه‌ڕی
دووه‌می جیهانی قازی محمد كۆماری كوردستانی دامه‌زراند، له‌شه‌ڕی كه‌نداو هه‌رێمی
فیدراڵی كوردستان دامه‌زرا، له‌شه‌ڕی تیرۆرستانی داعش ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان
گه‌ڕانه‌وه ژێرده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی كوردی، له‌شه‌ڕی سوریا ڕۆژئاوای كوردستان وه‌ك
دیفاكتۆ هه‌رێمێكی تا ڕاده‌یه‌ك سه‌ربه‌خۆ دامه‌زراند به ناوی (خۆسه‌ر).
بۆیه به دڵنیایی گۆڕان
و لاواز بوونی ئێران ده‌بێـته ده‌رفه‌ت و هه‌لێكی زێرین بۆ ئه‌م پارچه‌یه‌ی
نیشتیمان به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئاقڵانه و سیاسیانه كورد بتوانێت بیقۆزێته‌وه چونكه
كورد كێشه‌ی له نه‌بونی ده‌رفه‌ت نیه به‌ڵام كێشه‌ی قۆزتنه‌وه‌ی ده‌رفه‌ت هه‌یه.