سەردێڕ:

حیساباتی ئەمریکا، لەشەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێراندا؟

PM:10:29:19/06/2025
2704 جار خوێندراوەتەوە
بەهرۆز رەئوف
+ -

دیدگای ئەمریکیی لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئیسرائیل و ئێران لە چوارچێوەی تۆڕێکی ئاڵۆزی پابەندبوونە ستراتیژییەکان، بەرژەوەندییە ئابوورییە گرنگەکان و فشارە سیاسییە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان تێکەڵاون و جیاوازە.

ستراتیژی واشنتۆن لەسەر بنەمای "دووانەی پشتیوانی و هۆشیارییەوە" دامەزراوە، کەواتە ئامانجێتی هاوسەنگییەک لە نێوان ئەم بنەمایانەدا بەدەستبهێنێت.

سیاسەتی ئەمریکا لەم ڕوو بەڕوو بوونەوەیەی نێوان ئیسرائیل و ئێران لە نێوان ئەو بنەما سەرەکییە وەستاوە (پشتیوانی و هۆشیاری)، کەلەیەکەمدا پابەندبوونێکی مێژوویی بۆ پشتیوانیکردن لە ئاسایشی ئیسرائیل وەک بەردی بناغەی ستراتیژی ناوچەیی لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەروەها دوودڵییەک کە ڕەنگە ڕایبکێشێتە نێو شەڕێکی هەمەلایەنە کە مەترسی لەسەر سەقامگیری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەرژەوەندییەکانی دروست بکات، لەئەگەری تێوەگلانێکی ڕاستەوخۆدا.

ئەمریکا هۆشیاری ئەوەی هەیە، کە لەئەگەری قوڵ بوونەوەی شەڕەکە بۆ جەنگێک کە خۆی تێوە بگلێت، چەندقات زیانی پێدەگات، ئەویش لەبەر چەند هۆکارێکی ڕوون و دیار:

* سەقامگیری وزەی جیهانی دەکەوێتە بەرمەترسی و یەکێک لەوڕێگایانەش دەست بردنە بۆخنکاندنی گەرووی هورمز، لەلایەن ئێرانەوە.

* هەروەها هاوپەیمانییەکانی لە کەنداو، جۆرێک لەناسەقامگیری بەخۆیانەوە دەبینن و پریشیکی ئەوجەنگە درز دەخاتە نێوانیانەوە.

بۆیە کۆشکی سپی درک بەوە دەکات کە هەربەشدارییەکی ڕاستەوخۆی سەربازی لەوجەنگەدا پەیوەندییەکانی لەگەڵ هاوپەیمانانی دیکە وەک دەوڵەتانی کەنداو ئاڵۆزتر دەکات و دەکرێت ئەمریکا بخاتە ناو خولگەیەکی سەربازیی نەخوازراوەوە،کە دەشێت هاوسەنگیەک لەهاوپەیمانێتی لەناوچەکەدا دووبارە ڕەنگ ڕێژبکاتەوە، لەنێوان زلهێزەکان و وڵاتانی تری هەرێمی، بۆئەمریکا پڕ دەبێت لەمەترسی سیاسی و سەربازی.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز، ئەو سیناریۆیانەی لەناو دامەزراوەکانی ئەمریکادا لەسەرمێزەی گفتوگۆیە بژاردەی پێشکەشکردنی زانیاری هەواڵگریی فراوانتر و پشتیوانی لۆجستیکی لەخۆدەگرن، تا دەگاتە لێدانی سنووردار لەدژی ئامانجە ئێرانییەکان.

بژاردەی دیکەش کەوەک ڕۆژنامەکە ئاماژەی پێکردووە، بریتییە لە پاراستنی پشتیوانی سیاسی و دیپلۆماسی لە هەمان کاتدا بەردەوام بوون لە فشارەکانی ئیسرائیل بۆ ئەوەی ئۆپەراسیۆنەکانی زیاتر فراوان نەکات.

وەلێ ئیدارەی ترەمپ - سەرەڕای پشتگیرییە سەربازی و سیاسییەکانی - ترسی ئەوەی هەیە کە پەرەسەندنی ئەم شەڕە ببێتە هۆی شەڕێکی ناوچەیی فراوانتر کە بەرژەوەندییە ڕاستەوخۆکانی ئەمریکا بخاتە مەترسییەوە.

هەربۆیە ئەوەشی زیاتر وایکرد، ترەمپی سەرۆک لەکۆبوونەوەی لەگەڵ ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتەکەی لەدوای گەڕانەوەی لەکۆبونەوەی G7) ( نەگەن بەبڕیاێکی یەکلاکەرەوە کەزۆرلەکەسانی جاودێری نێودەوڵەتیی و دەزگا مێدیاییە جیهانیەکان بڕیاری قورس و یەکلاکەرەوە بدرێت دەگەڕێتەوە بۆ ناکۆکی لەناو ئیدارەی ئەمریکادا.

چونکە ئیدارەی ترەمپ ڕووبەڕووی ناکۆکی ناوخۆیی هەست پێدەکرێت لەسەر ئەوەی کە واشنتۆن تا کوێ و چەند دەبێ لە پشتیوانیکردنی ئیسرائیلدا بڕوات.
هەربۆیە ئەوەی زیاتر بەسەر کەشەکەدا زاڵ بووە لەو دانیشتنەدا پێدەچێت ئەو ڕایەبێت کەپێی باشترە بەشداریکردنی ئەمریکا سنووردار بێت بە هەواڵگری و پشتیوانی لۆجستی،نەک شەڕی ڕاستەوخۆی سەربازی هاوشانی هاوپەیمانەکەی.

بۆیە جۆرێک لەسەر لێشێواوی دەرگای بەسەر سیاسەت ی ئەو وڵاتەدا کراوەتەوە لەئەنجامی زیادبوونی فشارەکانی کۆنگرێس و گروپە کاریگەرەکانی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا کە داوای هەڵوێستێکی یەکلاکەرەوەتر بەرامبەر ئێران دەکەن کە بەشێکیان،داوا دەکەن ڕێبازێک کە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا نەخاتە مەترسییەوە، لەم رووداوانەی هاتۆتەپێش، ڕایەکی تریش پێی وایە، دەبێت توندتربن و لەگەڵ ڕاستڕەوتوندەڕەوەکانی ئیسرائیلدا، یەکانگیربن.


گەلەری