سەردێڕ:

روسیا هۆشداریی لە جێگیرکردنی چەکی ناوکی دەدات

PM:11:57:14/04/2022

12088 جار خوێندراوەتەوە

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی روسیا رایگەیاند، ئەگەر سوید و فیلەندا بچنە ناو ئەو هاوپەیمانییە سەربازییەی ناتۆوە، ئەوا روسیا چەکی ناوکی و مووشەکی هایپەرسۆنیک لە ناو جەرگەی ئەوروپادا جێگیر دەکات.


ئەمڕۆ پێنج شەممە، دیمیتری مدڤێدێڤ جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی روسیا رایگەیاند، لە حاڵەتێکدا ئەگەر سوید و فیلەندا بچنە ناو ناتۆوە، ئەوکات روسیا دەبێت سوپا و هێزی ئاسمانیی و دەریایی خۆی لە دەریای باڵتیک (ئەتڵانتیک) بەهێز بکات.

سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی روسیا رایگەیاند، چیتر ناکرێت بەبێ چەکی ناوکی قسە لەسەر باڵتیک بکرێت و دەبێت هاوسەنگییەکە بگێڕدرێتەوە.

میدڤێدێڤ کە پێشتر لە ساڵەکانی ٢٠٠٨ بۆ ٢٠١٢سەرۆکی روسیا بووە، بەڵام لێدوانەکانی وەک ئەندامێکی باڵای ئەنجومەنی ئاسایشی وڵاتەکە کە یەکێکە لە ژوورە سەرەکییەکانی بڕیاردانی پوتن لەسەر کێشە ستراتیژییەکان، ئەوا دەتوانێت رەنگدانەوەی لەسەر بیرکردنەوەی کرملین بێت.

هەروها ئەو، هیوای ئەوەشی خواست کە فیلەندا و سوید بە ئەقڵ و لوژیک بیر لە پرسەکە بکەنەوە، ئەگەر نا ئەوان دەبێت بوونی چەکی ناوکی و موشەکی هایپەرسۆنیک لە نزیک وڵاتەکەیان پەسەند بکەن.

دوێنێ چوارشەممە ١٣ی مانگ، ساننا مارین سه‌رۆكوه‌زیرانی فیلەندا لەگەڵ ماگدالێنا ئاندرسن هاوتا سویدیەکەی لەكۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شدا، باسیان لە بەئەندامبوونیان لە ناتۆ کرد.

دەریای باڵتیک

شوێنە جوگرافییەکەی دەکەوێتە باکوری ئەوروپا، وڵاتەکانی نەرویج، سوید، فینلاند، ڕووسیا، ئیستۆنیا، لاتیڤیا، لیتوانیا، پۆڵەندا، ئەڵمانیا، دایمارک دەکەونە سەر ئەم دەریایە، بە چەند گەروویەک دەگاتەوە بە دەریای باکور لە باکوری رۆژئاوای ئەوروپا.













گەلەری