سەردێڕ:

لە سلێمانی تەقە لە پۆلیسێکی ھاتوچۆ کرا

AM:12:37:06/08/2021

180492 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک رایگەیاند، ئەمشەو لە نزیک نەخۆشخانەی شار دوای ئەوەی پۆلیسێکی ھاتوچۆ دوای لە شۆفێری ئۆتۆمبێک کردووە بوەستێت بەھۆی ئەوەی سەرپێچی کردووە، لەکاتی وەستانیدا دەستڕێژی گولـلەی لە پۆلیسی ھاتوچۆکە کردووە بەبێ ئەوەی بریندار ببێت.


چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەمشەو پێنجشەممە، لە نزیک نەخۆشخانەی شار کاتژمێر ١١ و ٣٠ خولەک ئۆتۆمبێلێک کە شۆفێر و دوو سەرنشینی تێدابووە، دوای ئەوەی سەرپێچی ھاتوچۆی کردووە لەلایەن پۆلیسی ھاتوچۆوە داوای لێکراوە ئۆتۆمبێلەکەی بوەستێنێت تا رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر بگیرێتەبەر.
چاوگەکە وتیشی، ئۆتۆمبێلەکە لەکاتێکدا کە وەستاوە دەستڕێژی گولـلەی لە پۆلیسی ھاتوچۆکە کردووە، بەڵام پۆلیسی ھاتوچۆکە ھیچکام لە گولـلەکانی بەرنەکەوتووە. 

ئاماژەی بەوەشکردووە، دواتر ھێزێکی پۆلیسی کە لە شوێنی رووداوەکەوە نزیک بوون دەستبەجێ ھاتوونەتە شوێنەکە و چەکەکەیان لە تەقەکەرەکە سەندووە، بەڵام ویستوویەتی بە چەقۆ ھێرشبکاتە سەر پۆلیسی ھاتوچۆکە و رێگری لێکراوە. 

باسی لەوەشکردووە، پاش ھاتنی پۆلیس شۆفێرەکە و یەکێک لە سەرنشینەکان دەستگیرکراون، بەڵام یەکێکی دیکە لە سەرنشینەکان ھەڵھاتووە. 












گەلەری