سەردێڕ:

داوای پێشخستنی دادگاییکردنی بەدەل بەرواری دەکرێت

PM:11:54:05/08/2021

3324 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆى تێکچوونی دۆخی تەندروستییەوە، پارێزەرانى بەدەل بەرواری داوا لە دادگاى تێهەڵچوونەوەى هەولێر دەکەن، دادگاییکردنی ئەو زیندانییە پێش بخرێت.


لە نوسراوێکدا تیمی پارێزەرانی بەدەل بەرواری داوایەکیان ئاراستەی سەرۆک و ئەندامانی دادگایی تێهەڵچوونەوەی هەولێر کردووە و ئاماژەیان بەوەکردووە، بەهۆی ئەوەی نزیکەی ساڵێک دەبێت بەدەل بەرواری لە زینداندا راگیراوە و ماوەیەکی زۆری ماوە بۆ دادبینیی کردنی دۆسیەکەی، لە ئێستاشدا دۆخى تەندروستى باش نییە و داوا دەکەن رۆژی دادبینیەکەی بهێنرێتە پێشەوە.

نزیکەی ساڵێکە، ژمارەیەک رۆژنامەنوس و چالاکوانی مەدەنی لە بادینان دەستبەسەرکراون و ٢٩ی مانگی رابردووش دانیشتنی دادگایی کردنی بەدەل بەرواری و چالاکوانێکی دیکەی بادینان لە دادگای ھەولێر بۆ ٣٠ی ئەیلولی ئەمساڵ دواخرا.













گەلەری