ئاماژەی بەوەشکردووە، هێزەکانیان سەرەتا بەتەواوەتی لوهانسک و دۆنێتسک
ئازاد دەکەن و دواتر کیێڤ و سەرجەم شارەکانی دیکەش دەگرن.
دەشڵێت، "دڵنیاتان دەکەمەوە، هیچ گەڕانەوەیەک بوونی نابێت و نابێت هیچ
گومانێک هەبێت سەبارەت بە کیێڤ."
ئەمەش لە کاکتێدایە، ئەمەریکا و یەکێتی ئەوروپا چەند جارێک قادیرۆڤییان بە
تۆمەتی سوکایەتیکردن بە مافەکانی مرۆڤ تۆمەتبار کردووە و قادیرۆڤیش ئەو تۆمەتانە رەت
دەکاتەوە.
لەدوای رووخانی یەکێتی سۆڤیەتەوە لە ساڵی ١٩٩١ تا ئێستا، مۆسکۆ دوو جەنگی
لەگەڵ جیاخوازەکانی چیچاندا کردووە کە زۆرینەیان موسوڵمانن و دەکەوێتە باشووری روسیاوە
و لەو کاتەوە پارەیەکی زۆری لە چیچاندا خەرج کردووە تاوەکو دووبارە بونیادی بنێتەوە
و دەسەڵاتێکی سەربەخۆشی داوە بە قادیرۆف.